English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە سنووری خورماتوو چەكدارانی داعش بۆردوماندەكرێن
ئەرشیف
2019-02-24 [05:33 AM]

​ZNA- هەولێر


مۆڵگه‌كانی چه‌كدارانی داعش له‌ سنووری ناوچه‌كانی په‌ڵكانه‌ - خورماتوو، لەلایەن فڕۆكە جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، بۆردوومانكرا.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، 24ی شوبات 2019، كاتژمێر 5:30 خووله‌ك،  فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان مۆڵگه‌كانی داعشیان له‌ سنووری پەڵکانە – خورماتوو، بۆردومان كردووه‌.

ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان شارۆچکەی کفری و خورماتووەوە، له‌ باره‌ی زیانه‌كانی بۆردومانه‌كه‌ش، تا ئێستا زانیارییه‌كان نه‌زانراون.

ماوه‌یه‌كه‌ جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگاكانی كه‌ركووك، دیاله‌، سه‌ڵاحه‌ددین و ئه‌نبار ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی راپۆرته‌ میدیاییه‌كانیش، به‌مدواییانه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی دوائۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) بۆ سه‌ر دوا پێگه‌ی داعش له‌ ناوخۆی سووریا، كه‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی نزیك عێراقه‌، زیاتر له‌ هه‌زار چه‌كدار دزه‌یان كردووه‌ته‌ ناو عێراق و گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌.

K24





ئەم هەواڵە 9316جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad