English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆژانە خواردنەوەی پەرداخێک شەربەتی پرتەقاڵ لەم نەخۆشییە ترسناکە دەتپارێزێت
2019-02-24 [12:28 PM]

هەولێر _ ZNA


 

خواردنەوەی رۆژانەی پەرداخێک شەربەتی پرتەقاڵ، نەخۆشی لەبیرچوونەوە لە پیاوان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمدەکاتەوە.

زانکۆی مەیامی لە ئەمەریکا، توێژینەوەی لەسەر 28 هەزار پیاو کردووە و لە ئەنجامدا دەریخستووە، ئەو پیاوانە رۆژانە یەک پەرداخ شەربەتی پرتەقاڵ دەخۆنەوە، نەخۆشی لەبیرچوونەوە تیایاندا بە رێژەی 47% کەم دەکات.

د. هانا گاردێنەر، توێژەر لە زانکۆی مەیامی لەوباریەوە رایگەیاند: “میوە و سەوزەواتەکان دەوڵەمەندن بە ڤیتامین، کانزاکان و ماددە دژە ئۆکسێنەرەکان، ئەمانەش زۆر گرنگن بۆ مێشک”.


دەشڵێت: “شەربەتی پرتەقاڵ، میوە و سەوزەواتەکان وادەکەن بڕێکی تەندروستی خوێن بۆ هەموو بەشەکانی مێشک بڕۆن”.

شەربەتی پرتەقاڵ یادەوریمان بەهێز دەکات و بەگوێرەی توێژینەوەکان، ئەگەر چارەسەری زوو لە بیر چوونەوە نەکرێت، لە داهاتوو دەبێتە نەخۆشییەکی کوشندە.

لە تەواوی جیهان، 46 ملیۆن و 800 هەزار کەس بە دەست نەخۆشی زوو لە بیرچوونەوە دەناڵێنن و هیچ چارەسەرێکی بنبڕیش بۆ ئەو نەخۆشییە نییە.





ئەم هەواڵە 9727جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad