English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ رووداوێكی‌ هاتووچۆ كه‌سێك گیانی‌ له‌ده‌ستدا
2019-02-24 [09:20 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لە ‌ئەنجامی رووداوێکی ھاتوچۆ، لەسەر رێگای خەلەکان – رانیە نزیک گوندی (باقلان) کەسێک گیانی لەدەستدا و سێی دیکەش برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، رووداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویداوە لە ‌جۆری ھیوندای ئەلێنتراو تۆیۆتا ھایلوکس، لەئەنجامدا شۆفێری ھیونداکە گیانی لەدەستداوە و سێ لە ‌سەرنشینەکانی تۆیۆتاکە بریندار بوون.

پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند، دوای گەیشتنی ھێزەکانی بەشی پۆلیسی دوکان بۆ شوێنی رووداوەکە، بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن کران ‌و تەرمی شۆفێرەکەش، رەوانەی پزیشکی دادی کرا.

 





ئەم هەواڵە 3637جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad