English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیسته‌ر سیتى راهێنه‌ره‌كه‌ی دوورخسته‌وه‌
2019-02-24 [09:42 AM]

ZNA-هه‌ولێر


یانەی لیستەر سیتی ئینگلیزی، ھەواڵی دوورخستنەوەی راھێنەرەکەی بە فەرمی راگەیاند، دوای ئەوەی دوێنێ تووشی شکستێکی گەورەبوو.

دوێنێ شەممە ٢٣/٢/٢٠١٩، لە میانی یارییەکانی گەڕی ٢٧ی پرێمەرلیگدا، یانەی لیستەر سیتی لەنێوی یاریگەی خۆیدا تووشی دۆڕانێکی قورس بوو، کاتێک یانەی کریستال پالاس توانی بە ئەنجامی ٤ ـ ١ گۆڵ لێیبباتەوە.

لە داوای ئەو یارییە و بەھۆی ئەنجامە خراپەکان، کارگێڕی یانەکە بە فەرمی دوورخستنەوەی کلۆد پویلی راھێنەری فەرەنسی راگەیاند.

تیپەکەی کلۆد لە ١٣ یارییدا کە لەنێو یاریگەی خۆیدا ئەنجامی داوە، تەنیا ٤ بردنەوەی بەدەستھێناوەو لە ٧ یارییدا تووشی شکست بووە، ٢ یاریش بە ئەنجامی یەکسانبوون تەواو بووە.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی، رایگەیاند بریندان رۆدجەرزی راھێنەری ئێرلەندی بەھێزترین پاڵێوراوە بۆ جێگرتنەوەی کلۆد پویل.





ئەم هەواڵە 9112جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad