English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عەرەفات کەرەم: نامەکەی سەرۆک بارزانی نیگەرانی ھاوڵاتیانی رەواندەوە 
2019-02-24 [11:15 AM]

ZNA- ھەولێر 



سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق رایدەگەێنێ، خەریک بوو بێ ئومێدییەک پەیدا ببێت لەنێو خەڵکی ھەرێمی کوردستاندا، بەڵام نامەکەی سەرۆک بارزانی بۆ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەو نیگەرانییەی لای ھاووڵاتیان رەواندەوە، چونکە خەڵک پێی وا بوو رەوشەکە ئاڵۆزتر دەبێت.


دکتۆر عەرەفات کەرەم، سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق بەماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاندووە: کاتێک ئاڵۆزی دەکەوێتە نێوان پارتی و یەکێتییەوە، کاریگەری لەسەر بوارەکانی دیکە دەبێت، لەبەر ئەوەش بە ھۆی ناکۆکیی پارتی و یەکێتی لەسەر کۆبوونەوەی رۆژی ١٨ی شوباتی پەرلەمانی کوردستان، خەریک بوو بێ ئومێدییەک پەیدا ببێت لەنێو خەڵکی ھەرێمی کوردستاندا، بەڵام نامەکەی سەرۆک بارزانی بۆ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەو نیگەرانییەی لای ھاووڵاتیان رەواندەوە، چونکە خەڵک پێی وا بوو رەوشەکە ئاڵۆزتر دەبێت.
ھەروەھا دەشڵێت: تا حکوومەتێکی بەھێز لە ھەرێمی کوردستان پێک بێت، پارتی داوای لە ھەموو لایەنە سیاسییەکان کردووە بەشداری لە کابینەی حکوومەتدا بکەن.
ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ کۆسرەت رەسووڵ عەلی و یەکێتی بە گشتی، پەیامێکی گرینگ و لە کاتی خۆیدا بوو، وەڵامی کاک کۆسرەتیش بەرپرسیارەتی تێدا بوو، ئەمەش دەبێتە ھەنگاوێک بۆ ئەوەی پەلە بکرێت لە پێکھێنانی کابینەی نوێ، لەبەر ئەوەی ھەموو کێشەکان تەنیا بە دانوستان چارە دەکرێن.
لەبارەی کۆبونەوەی پارتی و یەکێتییەوە، دکتۆر عەرەفات گوتی: لەم ھەفتەیەدا پارتی و یەکێتی دەگەنە چارەسەرێک بۆ پێکھێنانی حکوومەت و چارەکردنی ناکۆکیی نێوانیان .


 





ئەم هەواڵە 4036جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad