English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو كەسایەتی كاریگەر بردنی هەرێمی كوردستان بەرەو ئایندەیەكی پر ئومێد
2019-02-24 [11:54 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


پارتی دیموكراتی كوردستان هەموو كات لە رۆژگارەسەختەكاندا بۆتە جێگەی متمانە و هیوا بۆ كورد و كوردستان و هەموو كات خۆی بەبەرپرسیار زانیووە و بە تایبەت بەرامبەر بە دۆزی كورد بە شێوەیەكی گشتی و باوەرێكی تەواویی بە پرۆسەی دیموكراسی و ئاشتی و ئازادی و سەربەخۆیی و گەشەكردنی وڵات و خزمەتگوزای هەبووە .
بوونی هەردوو بەرێزان  نێچیرڤان بارزانی وەك كاندیدی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسروور بارزانی وەك كاندیدی سەرۆك وەزیرانی كوردستان ، هیوا و ئومێدێكی زۆری لە نێو دڵی هاووڵاتیان  دروستكردووە  بۆ  دروستكردنی ئایندەیەكی گەش  و پر لە خزمەتگوزاری و گەشەسەندن لە گشت  بوارەكان كاندا .
بەو پێی  رێزدا نێچیرڤان بارزانی ، خاوەن ئەزموونێكی بەهێز و كاریگەرە لە دەوڵەتداری و بەرەو پێشەوبردنی پرۆسەی  ئابووری و ئینجا لە كاتە سەختەكاندا شكاندنی ئەو گەمارۆ سەپێندراوانەی كە رژێمەكەی نووری و مالیكی و  حەیدەر عەبادی بە سەر هەرێمی كوردستانیان لەماوەی  هەشت ساڵی رابردوو خوڵقاندبوو .
رۆژی 18ی شووبانی 2019 یەكەم هەنگاوی كوردستانێكی بەهێز دەستی پێكر، دەشڵێ، ئەركی حكوومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستان، بەهێزكردنی بنەمای ئابووری و ئەنجامدانی چاكسازی دەبێت. 
ئەو هەنگاوەی لایەنە سیاسییەكانی ھەرێمی كوردستان لە ناو ھۆڵی پەرلەمانی كوردستان، بە یەكەم ھەنگاوی ئەرێنیی سیاسی بۆ دەستپێكردنی كوردستانێكی بەھێز دەزانێت، ئەویش بە ھەبوونی بەرەیەكی بەھێزی حكوومەت و بەرەی ئۆپۆزسیۆن لەناو پەرلەمان، ئەو هەنگاوە وەكو فاكتەرێكی بەھێز دەبیندرێت و سەقامگیریی سیاسی لە ھەرێمی كوردستان زامن دەكات، هاوكاتە بە ھەبوونی سەقامگیری ئەمنی، كە ھەرێمی كوردستان پێشەنگە لەم ناوچەیە و ھەبوونی سەقامگیری سیاسی وا دەكات، كە بووژانەوەی ئابووری بەرچاو لە چوار ساڵی داھاتوو بە خۆیەوە ببینێت، هەڵبژاردنی پەرلەمان پرۆسەیەكی دیموكراسییە كە  تێیدا هاوڵاتیان بە مەبەستی  دیاكردنی ئەو هێزو لایەنانەی كە باوەریان پێی هەیە بۆ زیاتر  پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و  پاراستنی  وڵات متمانەیان پێدەبەخشێ، پارتی دیموكراتی كوردستان یەكێكە لە حزبە گەورە و جەماوەریی  و متمانەپێكراوانەی لەسەر ئاستی ناوچەكە و عێراق و كوردستان كە بە شاهیدی مێژوو  وگشت دڵسۆزان ئامانجێكی روون و دیار و ستراتیژییەكی نەتەوەیی هەبووە لە بارەی دۆزی كورد و پارێزگاریكردن و هەروەها لە حكومرانی چارەكە سەدەی رابردووش رۆڵێكی  باش و بەرچاویی هەبووە .
زیاتر لە چوار مانگە خەڵكی كوردستان چاوەڕێی دەستنیشانكردنی سەرۆكایەتی پەرلەمان و پێكهێنانی حكوومەت دەكەن، چونكە خەڵك دەنگی بۆ ئەوە داوە كە گۆڕانكاری بكرێت و زیاتر كوردستان ئاوەدان بێت و ئەو كێشانەی كە هەن چارە بكرێن و پاشەكەوتی مووچە نەمێنێت، ناكرێت لایەنەكان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەرژەوەندییەكانی خەڵك پشتگوێ بخەن و بەدواداچوون بۆ كێشەكانی خەڵك نەكەن، بۆیە دەبێت هەر چی زووە لایەنەكان رێك بكەون و حكوومەت پێك بهێت،بۆیە، رۆژی 18/2/2019 گەلی كوردستان نەخشە ڕێگایەكی سیاسی نوێی بۆ ھەرێمی كوردستان داڕشت، ھەرێمی كوردستان لە ناو ھۆڵی پەرلەمانی كوردستانەوە یەكەم ھەنگاوی ئەرێنی سیاسیان دەستپێكرد بۆ كوردستانێكی_بەھێز، بە ھەبوونی بەرەیەكی بەھێزی حكومەت و بەرەی ئۆپۆزسیۆن لەناو پەرلەمان. 
حكومەتی داھاتووی ھەرێمی كوردستان درێژەپێدەر و تەواوكاری حكومەتەكانی پێشووترە و ئەركی سەرەكی بەھێزكردنی بنەمای ئابوری ھەرێمی كوردستان دەبێت بە ئەنجامدانی چاكسازی ئابوری و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە ھەر شوێنێك بوونی ھەبێت.
ئەوەی گرنگە حكومەتی داھاتووی ھەرێمی كوردستان لە حزبەكانی یەكەم و دووەم و سێیەمی كوردستان و پێكھاتەكان پێكدێت كە پانتاییەكی سیاسی فراوان و بەھێز دەستەبەر دەكەن بۆ حكومەتی ھەرێم و وەكو فاكتەرێكی بەھێز دەبینرێت و سەقامگیری سیاسی زامن دەكات لە ھەرێمی كوردستان، بە ھەبوونی سەقامگیری ئەمنی كە ھەرێمی كوردستان پێشەنگە لەم ناوچەیە و ھەبوونی سەقامگیری سیاسی، ھەرێمی كوردستان لەگەڵ ھەنگاوەكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بوژانەوەی ئابوری بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت لە چوارساڵی داھاتوو. كاراكردن و دەستنیشانكردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان ، رێگە خۆشكەرە بۆ متمانەبەخشین بە سەرۆكایەتی هەرێمی و  ئینجا راسپاردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان و كابینەی نوێی ، چونكە بە بوونی حكومەتێكی بەھێز لە چوار ساڵی داھاتوو ھەرێمی كوردستان بەھێزتر دەكات و لەو جموجۆڵە نێودەوڵەتیەی لە ناوچەكە ھەیە بەرژەوەندییە باڵاكانی ھەرێم دەستبەر دەكات و كوردستانێكی بەھێز دەبین لە رووی سیاسی و ئەمنی و ئابوری، ئەمەش لەلایەك زیاتر متمانەی نێوخۆیی زیاتر دەكات لەلایەكی تریش ئاستی پێشكەوتنی وڵات لە گشت بوارەكاندا زیاتر دەكات بە بوونی حكوومەتێكی بەھێز لە چوار ساڵی داھاتوو، ھەرێمی كوردستان بەھێزتر بكات و، لەو جموجۆڵە نێودەوڵەتییەی لە ناوچەكە ھەیە، بەرژەوەندییە باڵاكانی ھەرێم دەستبەر بكات و، لە رووی سیاسی و ئەمنی و ئابوورییشەوە كوردستانێكی بەھێز دەبین.





ئەم هەواڵە 2137جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad