English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ده‌زگاكانی راگه‌یاندن: بۆ دووباره‌ رێكخستنه‌وه‌ی داعش، به‌غدادی له‌ بیابانه‌كانی ئه‌نباره‌
2019-02-24 [03:22 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له‌ زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵگری عێراقی و ئه‌مه‌ریكی بڵاویان كرده‌وه‌، سه‌رۆكی رێكخراوی داعش ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی گه‌یشتووته‌ پارێزگای ئه‌نبار بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵی دووباره‌ بنیاتنانه‌وه‌ی توانای شه‌ڕكردنی رێكخراوه‌كه‌ بدات.

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق به‌ رۆژنامه‌ی به‌یانی ئیماراتی راگه‌یاندوه‌، دوای ئه‌وه‌ی داعش دوایین مۆڵگه‌ی خۆی له‌ دێرزۆر له‌ده‌ستدا، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی هه‌وڵی رێكخستنه‌وه‌ی ریزه‌كانی چه‌كدارانی داعش ده‌دات و بیابانی ئه‌نبار وه‌كو سه‌ربازگه‌یه‌كی نوێی داعش به‌كار ده‌هێنێت.

به‌پێی ئه‌ سه‌رچا‌ویه‌، به‌ر له‌ چه‌ند رۆژێك ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی و جێگره‌كانی له‌ رێگه‌ی ئه‌و تۆنێڵانه‌ی دێرزۆر به‌ شارۆچكه‌ی قایمی سه‌ر سنوری عێراق سوریا ده‌به‌ستێته‌وه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی فرۆكه‌ بیان بینێت، گه‌یشتوونه‌ته‌ بیابانه‌كانی ئه‌نبار.

وتیشی، به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته‌ سوپای ئه‌مه‌ریكا، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن به‌غدادی و جێگره‌كانی له‌ ژێر پاسه‌وانیه‌كی چڕ و به‌یاوه‌ری 350 تا 500 چه‌كداری رێكخراوه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ی حوسێنێاتن، به‌ڵام به‌غدا له‌ شوێنێك جێگیر نابێت و له‌ رێگه‌ی تۆنێڵه‌كانی ناوچه‌ی حوسێنیات و دۆڵی حۆران هاتوچۆ ده‌كات.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باسی له‌وه‌ش كرد، فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان و سوپای ئه‌مه‌ریكا و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق ناتوانن له‌ رێگه‌ی ئۆتۆمبێل  وزریپۆشه‌وه‌ بگه‌نه‌ ئه‌و ناوچانه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ شاره‌زایه‌كی ستراتیژی عێراق هاشم ئه‌لهاشمی بؤ رۆژنامه‌ی "به‌غدادلیه‌وم" هه‌واڵی هاتنی به‌غدادی بۆ عێراق پشتڕاست كرده‌وه‌، وتیشی، سه‌رۆكی داعش له‌ دوو ناوچه‌یه‌ ئه‌وانیش دورگه‌ی راوه‌ و رۆژئاوای سه‌رسارن.

هه‌ینی رابردوو رۆژنامه‌ی ئیندپێندتی به‌ریتانی له‌ زاری به‌رپرسێكی باڵای ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراقی بڵاوی كرده‌وه‌، ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌باره‌ی چاره‌نووسی به‌غدادی له‌به‌ر ده‌ستدان، به‌غدادی نه‌كوژراوه‌ و بریندار نه‌بووه‌، وتیشی، تیمێكی تایبه‌ت به‌دواوه‌یه‌تی به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی له‌سه‌ر شوێنی به‌غدادی له‌میانی شوێنی پرۆسه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی سوریا ده‌ست كه‌وێت.

 

rt





ئەم هەواڵە 6601جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad