English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلمی بیانی
2019-02-25 [03:40 AM]

ZNA – هەولێر


فیلمی سینەمایی Roma کە لە بەشی پێشبڕکێی فیلمە بیانییەکان پێشبڕکێی بردنەوەی خەڵاتی ئۆسکار دەکرد، توانی خەڵاتەکە بەدەستبێنێت.

 

لەم بەشەدا چەندین فیلمی دیکە بە نوێنەرایەتی چەندین وڵاتی جیهان لە پێشبڕکیی بردنەوەی خەڵاتی ئۆسکار بوون بۆ باشترین فیلمی بیانی.

 

دوێنێ شەو بە کاتی ئەمریکا و بەرەباینی ئەمڕۆ دووشەممە بە کاتی کوردستان، ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار بەڕێوەدەچوو و خەڵاتەکان دابەشکران.

 

ئاهەنگەکە لە هۆڵی شانۆی دۆڵبی لە هۆلیوود لە لۆس ئەنجلۆس بەڕێوەچوو و ژمارەیەکی زۆر لە سینەماکارانی هۆلیوود و جیهان تێیدا ئامادەبوون.

 

ئاهەنگەکە بەشێوەی راستەوخۆ لەرێگەی کەناڵی ABC گوزرایەوە و هۆگرانی سینەما بینەری بوون.

 

بڕیاربوو ئاهەنگەکە لەلایەن کیڤن هارت پێشکەش بکرێت، بەڵام ئەو پاشگەز بووە، بۆیە ئەمساڵ ئاهەنگەکە بەبێ پێشکەشکار بەڕێوەدەچوو.

 

هەر لەم ئاهەنگەکەدا چەندین بەرهم و کاری هونەری پێشکەش کران، لەوانە بەرهەمی جێنیفەر هیدسۆن، جیلیان ویلک، دێیڤد رۆلینگس و گرووپی رۆک کوین.

 

خەڵاتی ئۆسکار ساڵانە لەلایەن ئەکادیمیای هونەر و زانستی وێنەی جوڵاوی ئەمریکییەوە دابەشدەکرێت و بە گرنگترین خەڵات لە بواری سینەمادا دەناسرێت.





ئەم هەواڵە 11164جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad