English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین دەرهێنەر
2019-02-25 [04:36 AM]

ZNA – هەولێر


یەکێک لە گرنگترین خەڵاتەکانی ئۆسکار بۆ باشترین دەرهێنەرە و خەڵاتی ئەمساڵ بەخشرایە ئالفونسو کوارۆن لەرێگەی فیلمی سینەمایی Roma.

 

ئەو دەرهێنەرە سینەماییە لەگەل چەندین دەرهێنەری دیکە لە پێشبڕکێدا بوو بۆ وەرگرتنی ئەو خەڵاتە.

 

دوێنێ شەو بە کاتی ئەمریکا و بەرەباینی ئەمڕۆ دووشەممە بە کاتی کوردستان، ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار بەڕێوەدەچوو و خەڵاتەکان دابەشکران.

 

ئاهەنگەکە لە هۆڵی شانۆی دۆڵبی لە هۆلیوود لە لۆس ئەنجلۆس بەڕێوەچوو و ژمارەیەکی زۆر لە سینەماکارانی هۆلیوود و جیهان تێیدا ئامادەبوون.

 

ئاهەنگەکە بەشێوەی راستەوخۆ لەرێگەی کەناڵی ABC گوزرایەوە و هۆگرانی سینەما بینەری بوون.

 

بڕیاربوو ئاهەنگەکە لەلایەن کیڤن هارت پێشکەش بکرێت، بەڵام ئەو پاشگەز بووە، بۆیە ئەمساڵ ئاهەنگەکە بەبێ پێشکەشکار بەڕێوەدەچوو.

 

هەر لەم ئاهەنگەکەدا چەندین بەرهم و کاری هونەری پێشکەش کران، لەوانە بەرهەمی جێنیفەر هیدسۆن، جیلیان ویلک، دێیڤد رۆلینگس و گرووپی رۆک کوین.

 

خەڵاتی ئۆسکار ساڵانە لەلایەن ئەکادیمیای هونەر و زانستی وێنەی جوڵاوی ئەمریکییەوە دابەشدەکرێت و بە گرنگترین خەڵات لە بواری سینەمادا دەناسرێت.

 





ئەم هەواڵە 10759جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad