English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوێترین لێدوانی ساری و كیپا له‌ باره‌ی رووداوه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوو
2019-02-25 [05:32 AM]

ZNA- ھەولێر


لە تازەترین ڕونکردنەوەی ھەریەکە لە ساری ڕاھێنەری شین پووشەکانی لەندەن و کیپای گۆلپارێزی ئەو یانەیە لەبارەی رووداوەکانی شەوی ڕابردوو خستە روو.

لە یاریەکەی نێوان چێڵسی و مان سیتی و لە دوا ساتەکانی یاریەکە ساری راھێنەر بڕیاری دا کیپای گۆڵچی بھێنێتە دەروە و کاباێرۆ بخاتە شوێنی، بەڵام کیپا ڕەتی کردەوە و نەھاتە دەرەوە.

ساری لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی بی بی سی رایگەیاند:" من وامزانی کیپا توشی پێکان بووەو بە پێکانەوە دەچێتە لێدانە سزاکانەوە بۆیە بڕیارمدا گۆرانکاری پێ بکەم، بەڵام کیپا لەسەر حەق بوو تەنھا ھەڵسوکەوتەکەی ھەڵەبوو، خراپ تێگەیشتنێکی گەورە ھەبوو لە نێوانمان،بەڵام  ئێستا پێویست دەکات قسەی لەگەڵ بکەم.

لەلایێکی ترەوە کیپا لە تویتەرەکەی ڕوونکردنەوەی داو و نووسیویەتی ‘دەمەوێت لە سەرەتا بڵێم کە ھەمووان بەھەڵە لە من گەیشتوون، ھەرگیز من نەمویست دژی بڕیاری راھێنەرەکەم بوەستمەوە، لە کاتی یارییەکە دوو جار وای ھەست کرد کە من بەھۆی پێکانەوە ناتوانم بەردەوام بم، بەڵام دەستەی پزیشکی ھەموو شتێکیان بۆ روونکردەوە، لە شاشەی تەلەڤزیۆنەوە وێنەیەکی جوان دەرنەکەوت، بەڵام من تەنیا دەمویست روونی بکەمەوە کە من ھیچ پێکانێکم نییە، پێویست ناکات ئەم رووداوە بکرێتە باسی ئەمشەو، ئێمە بەرامبەر یەکێک لە باشترین یانەکانی جیھان دەمانویست نازناوەکە بەدەست بھێنین و دەجەنگاین لەمپێناوە، پێویستە لەسەر ھەمن رێچکە بەردەوام بین’.

ئەم ڕونکردنەوانە دوای ئەوە ھاتن، کە میدکان ھەواڵی گەرم و ھێرشی توندیان کردە گۆڵپارێزە لاوەکەی یانەی بلۆز.





ئەم هەواڵە 9751جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad