English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕۆژنامەیەکی ئیماراتی: ئەبوبەکر بەغدادی گەیشتە ئەنبار و چەکدارەکانی ڕێکدەخاتەوە
2019-02-25 [05:47 AM]

ZNA- ھەولێر


میدیاکان لەسەر زاری سەرچاوە ھەواڵگرییە عێراقی و ئەمریکییەکان بڵاویان کردەوە، سەرۆکی داعش گەیشتووەتە ئەنبار و بەنیازە دووبارە ڕیزەکانی ڕێکخراوەکەی ڕێکبخاتەوە.

 

ڕۆژنامەی "بەیان"ی ئیماراتی، لەسەر زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، بڵاویکردووەتەوە: "ئەبوبەکر بەغدادی، دوای ئەوەی ڕێکخراوەکەی دواھەمین پەناگەی لە دێرازۆری سووری لەدەست دا، دەیەوێت ڕیزەکانی ڕێکخراوەکەی لە ناوچە بیابانەکانی عێراق لە ئەنبار ڕێکبخاتەوە و سەربازگەیەکی نوێ دامەزرێنێت".

 

بەگوتەی سەرچاوەکە: "بەغدادی و یاریدەدەرەکانی لەڕێگەی توونێلەکانی نێوان ناوچەی دێرازۆر لە سووریا و قائیم لە عێراق کە لەو ڕێگەیەوە چەکدارانی داعش بە پیادە و ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلەوە ھاتوچۆ دەکەن، پێش چەند ڕۆژێک گەیشتوونەتە ئەنبار".

باسی لەوەش کرد، کە فڕۆکەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی و سپای ئەمریکا و ھێزە ئەمنییەکانی عێراق، ناتوانن بە ئۆتۆمبێل و تانک و زرێپۆشەوە بگەنە ئەو ناوچانە.

 

ئاماژەی بەوەش داوە، کە بەپێی زانیارییەکانیان، بەغدادی و یاریدەدەرەکانی لەناوچەی حوسێنیاتن و ٣٥٠ تا ٥٠٠ چەکداریان لەگەڵدایە،: "بەڵام بەغدادی لەیەک شوێن جێگیر نابێتو لەڕێگەی توونێلەکانەوە لەناوچەی حوسێنییات و وادی حۆران، ھاتوچۆ دەکات".

 

ھاوکات، ماڵپەری "بەغداد یەوم"ی عێراقی، لەسەر زاری ھیشام ھاشمی، شارەزای ستراتیژی، بڵاویکردەوە، کە ئەو ھەواڵانەی باس لەوە دەکەن ئەبو بەکر بەغدادی ھاتبێتە عێراق ڕاستن و پێدەچێت لەیەکێک لە ناوچەکانی ئەنبار بێت، بەدیاریکراویش لە ڕاوە یان خۆرئاوای سەرسار.





ئەم هەواڵە 9184جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad