English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هیومان رایتس وۆچ: حكومه‌تی نه‌ینه‌وا تۆمه‌تبار ده‌كات
2019-02-25 [02:55 AM]

ZNA - هه‌ولێر


رێكخراوی هیومان رایتس وۆژ حكومه‌تی خۆجێی نه‌ینه‌وا تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستگیركردن له كارمه‌ندانی بواری فریاگوزاری له‌ ناو پارێزگاكه‌ ده‌كات.

له‌ راپۆرتێكدا ئه‌و رێكخراوه‌ وتی، حكومه‌تی خۆجێی نه‌ینه‌وا كێشه‌ بۆ كارمه‌ندانی تیمی فریاگوزاری دروست ده‌كات و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كات و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستگیركردنیان لێ ده‌كات و تۆمه‌تی تیرۆرستیان بۆ هه‌ڵده‌به‌ستێت، ئه‌مه‌ش بووته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كاره‌كانیان خاو بێته‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی رێكخراوه‌كه‌ وتی، كارمه‌ندانی تیمی فریاگوزاری له‌ موسڵ و به‌شه‌كانی دیكه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا، رووبه‌رووی تۆمه‌تی بێ بنه‌ما ده‌بنه‌وه‌، گوایه‌ ئه‌ندامی رێكخرای داعشن به‌هۆیه‌وه‌ ده‌ستگر ده‌كرێن.

وتیشی، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ هه‌وڵی ئاشكران بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌ رێكخراه‌كان یارمه‌تییه‌كانیان بده‌نه‌ ده‌ست ده‌سه‌ڵاتدارانی نه‌ینه‌وا، یاخود یارمه‌تییه‌كانیان بۆ خێزانه‌ هه‌ژاره‌كان بوه‌ستێنن كه‌ تۆمه‌تبار ده‌كرێن كه‌سوكاریان له‌ ناو داعش دان.

 





ئەم هەواڵە 8581جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad