English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
2019-02-26 [05:36 AM]

ZNA- ھەولێر


ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی نائاسایی خۆی سازدەدات و لەمیانەدا لیژنەی یاسایی پێکدەهێنرێت و دەنگ لەسەر ئەندامەکانی دەدرێت، لە کۆی سەرجەم فراکسیۆنەکان تەنیا فراکسیۆنی یەکێتی ناوی بەربژێرەکانی بۆ پشکی خۆی لەنێو لیژنەکە نەناردووە.

 

دانیشتنەکەی پەرلەمان کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەستپێدەکات و بەپێی بەرنامەی کاری دانیشتنەکەش کە لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە ڕاگەیەندراوە، دانیشتنەکە تایبەت بە بابەتی پێکهێنانی لیژنەی یاسایی پەرلەمان.

 

لە بانگهێشتنامەکەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەماندا دانیشتنەکە بە دانیشتنێکی نائاسایی ناوهێنراوە لەمبارەیەوە د. سەباح زێباری ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان بۆ(باسنیوز)گوتی: "کاتی یاسایی پەرلەمان لە ڕێککەوتی ١ی ٣ دەستپێدەکات کە دەکاتە ڕۆژی هەینی دەستپێدەکات و ئێستا پەرلەمان لە ماوەی پشووی خۆیەتی بۆیە دانیشتنەکە بە دانیشتنێکی نائاسایی ناوهێنراوە".

 

بەپێی زانیارییەکان لە کۆی سەرجەم فراکسیۆنەکان تەنیا فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بەربژێری خۆی بۆ بوون بە ئەندام لە لیژنەی یاسایی پەرلەمان نەناردووە.

 

لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان لە ١١ ئەندام پێکدێت و ئەندامانی لیژنەکە لەسەر بنەمای ڕێژەی دەنگەکانی فراکسیۆنەکان لە هەڵبژاردن دابەش دەکرێت.





ئەم هەواڵە 3160جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad