English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە سالی ٢٠١٨ی زایینیدا ٢٧٣ کەس لەم ولاته‌دا سێدارە دراون کە ٧٠ له‌وان کورد بوون
2019-02-26 [09:43 AM]

ZNA- ھەولێر


به‌ پێی ئاماری دوو ڕێکخراوی مافی مرۆڤ له‌ ئێران، لە سالی ٢٠١٨ی زایینیدا ٢٧٣ کەس لە ئێران لەسێدارە دراون کە ٧٠ کەسیان هاووڵاتیی کورد بوون.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە له‌ هه‌ردوو ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو و ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران بڵاوی کردووەتەوە، لە ساڵی ٢٠١٨ زایینیدا لانیکەم ٢٧٣ کەس لە ئێران لەسێدارە دراون کە بە بەراورد لەگەڵ ڕێژەی لەسیدارەدراوانی ساڵی ٢٠١٧، ئەو ڕێژەیە ٤٨٪ کەمی کردووە.

لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٨دا  ڕێکخراوی مافی مرۆڤی (هەنگاو) ڕایگەیاند، کە لەو ساڵەدا ٦٩ هاووڵاتیی کورد لەسێدارە دراون کە ڕۆژێک دوای ئەو ڕاپۆرتە هاووڵاتییەکی دیکەی کورد لەسێدارە درا و ژمارەی ئەو هاووڵاتییە کوردانەی کە ساڵی ٢٠١٨دا لەسێدارە دراون، گەیشتە ٧٠ کەس.

له‌ ئامارەکانی ئەو دوو ڕێکخراوە دەردەکەوێت کە ٢٥.٥٪ی ئەو کەسانەی کە لە ساڵی ٢٠١٨ دا لە ئێران لەسێدارە دراون، هاووڵاتیی کورد بوون و هەروەها، هه‌ر له‌و ساله‌دا پێنچ ژن لەسێدارە دراون کە سێیانیان کورد بوون.





ئەم هەواڵە 3841جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad