English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆیی ... دوو پیاو دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەر قوتابییەکی کچ 
2019-02-26 [02:48 AM]

ZNA- ھەولێر 


پۆلیسی سلێمانی دانپێدانانی دوو تۆمەتباری بڵاوکردەوە، کە دەستدرێژییان کردووەتە سەر کچێک.

سێ ساڵ لەمەوبەر پیاوێک، بەھۆی خوشکەکەیەوە کچێکی ١٧ ساڵ دەناسێت، دواتر پەیوەندی لەنێوانیاندا درووست دەبێت ‌و دەستدرێژی دەکاتە سەر کچەکە.

دواتر کچەکە دەیەوێ کۆتایی بە پەیوەندییەکەی بھێنێت لەگەڵ ئەو پیاوە، بەڵام پیاوەکە رازی نابێت ‌و بەمەرجی پێدانی پارە بەڵێن دەدات کە وازیلێبھێت.

پاش تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەلایەن کچەکەوە، لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ئازادی سەر بە ‌بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە توانرا تۆمەتبارەکە دەستگیربکرێت. 

ھەروەھا لەھەمان دۆسیەدا و لەلایەن ھێزەکانی بنکەی پۆلیسی ئازادییەوە کوڕێکی دیکەش دەستگیرکرا کە بەھەمانشێوە پەیوەندی لەگەڵ ئەو کچە ھەبووە و دەستدرێژی کردووەتە سەری.

لە ‌ئێستادا ھەردوو تۆمەتبار بە ‌بڕیاری دادوەر بەندن ‌و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە. 


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 9769جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad