English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
د. رۆژ نوری شاوەیس: کاتی ئەوە هاتووە شاندی یەکێتی سەردانی ئێمە بکات
2019-02-27 [10:17 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە کاتی ئەوە ھاتووە شاندی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی پارتی بکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧-٢-٢٠١٩، د. رۆژ نوری شاوەیس، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان، رایگەیاند، یەکێتی خۆی داوای کۆبوونەوەی کرد، بەڵام ”بەھۆی ئەوەی بەشێک لە ھەڤاڵانمان لێرە نەبوون، داوای کاتێکی دیکەمان بۆ کۆبوونەوەکە کرد“.

رۆژ نوری شاوەیس ھەروەھا رایگەیاند، حزبەکەی و یەکێتی دوو بۆچوونی جیاوازیان لەبارەی کەرکووک ھەیە، ”ئەوان پێیان وایە ئەگەر پارێزگار دابنرێت، رەوشی کەرکووک ئاسایی دەبێتەوە، ئێمە پێمان وایە ئەگەر کورد حکومەتی ھەبێت و یەک بێت و بەیەکەوە گوشار لەسەر بەغدا درووست بکات، ئەوا پارێزگارێک دادەنرێت کە دەسەڵاتی ھەبێت و رەوشی شارەکە ئاسایی دەبێتەوە“.

ھەروەک ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی رایگەیاند، حزبەکەی ھەموو لەمپەرەکان لەبەردەم پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەت لادەدات و ھەر لایەنێک بیەوێ مین لەبەردەم پارتی دابنێت، ئەوا پارتی ”مینەکان پووچەڵ دەکاتەوە“.

رۆژ نوری شاوەیس  ئاماژەی بەوەش کرد، کە شاندی باڵای پارتی سێ جار سەردانی سلێمانی کردووە و لەگەڵ یەکێتی، گۆڕان و لایەنەکانی دیکە کۆبووەتەوە و ”کاتی ئەوە ھاتووە ئەوانیش سەردانی ئێمە بکەن، بارەگاکانی ئێمە بارەگای ئەوانیشە“.

 





ئەم هەواڵە 3511جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad