English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجوومەنی باڵای نەوت و گاز تاوتوێی پرسی بودجە ‌و نەوتی هەرێمی كوردستان دەکات
2019-02-27 [10:22 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ئەنجوومەنی باڵای نەوت و گازی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، سەرچاوەیەکەیش دەڵێت ''ھەرێمی کوردستان ئامادەیە بەمەرج ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەستی بەغدا بکات''.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان راگەیاند: "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧-٢-٢٠١٩ ئەنجوومەنی باڵای نەوت و گاز بەسەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پرسی بودجە ‌و نەوت و پەیوەندییە ئابوورییەکانی ھەرێمی کوردستان ‌و عێراق دەکرێت".

سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو ھەرێمی کوردستان بە چەند مەرجێک ئامادەیە رۆژانە ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوتی رادەستی بەغدا بکات مەرجەکەش ئەوەیە "بەغدا ئامادە بێت جگەلە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان، پابەندی پێدانەوەی قەرزی کۆمپانیا نەوتییەکان ‌و دابینکردنی بودجەی بەکاربردن بێت، چونکە ھەرێمی کوردستان جگەلە مووچە بۆ رایکردنی ئیشوکارەکان پێویستی بە بودجەی بەکاربردن دەبێت".

بەپێی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکە لەبارەی دوو تەوەر دەبێت. لە تەوەری یەکەمدا لەلایەن رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری ھەرێمی کوردستان راپۆرتێک دەربارەی داھات و خەرجییەکانی ھەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو.

لە تەوەری دووەمدا لەلایەن ئاشتی ھەورامی، وەزیری سامانە سرووشتییەکان راپۆرتێک دەربارەی بڕی داھات و فرۆشتنی نەوتی ھەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو.  

ھەروەھا تاوتوێی رێککەوتنی نێوان ھەولێر و بەغدا دەبارەی بودجە و مووچە و ناردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان دەکرێت.

ئەنجوومەنی باڵای نەوت و گازی ھەرێمی کوردستان پێکھاتووە لە: سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کودستان ‌و جێگرەکەی، ھەریەک لە وەزیرانی دارایی ‌و پلانادانان ‌و سامانە سرووشتییەکان ‌و سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران.


رووداو





ئەم هەواڵە 9175جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad