English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو گەنجەی لە قەڵادزێ بە چەقۆ ھێرشی كرایە سەر گیانی لەدەستدا
2019-02-27 [10:35 AM]

ZNA-هه‌ولێر


دوو ھەفتە لەمەوبەر لە قەڵادزێ بە چەقۆ ھێرشکرایە سەر گەنجێک و دوای چەند رۆژێک مانەوە لەژێر چاودێری پزیشکی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی گیانی لەدەستدا.

دژوار حەسەن، ئەو قوتابیە تەمەن ١٧ ساڵیەی دوو ھەفتە لەمەوبەر لەبەردەم قوتابخانەی راپەڕینی قەڵادزێ لەلایەن ژمارەیەک لە ھاوپۆلەکانیەوە بەچەقۆ ھێرشی کرایەسەر، بەھۆی سەختی برینەکانی لەیەکێک لەنەخۆشخانەکانی سلێمانی گیانی لەدەستدا.

رائید شۆڕش ئسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین گوتی: "بەھۆی سەختی برینەکەی دژوار گیانی لەدەستداوە".

ڕۆژنامەنووس محەمەد گربداغی یەکێکە لە کەسە نزیکەکانی دژوار، ھەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد: "چەقۆ بە شوێنی کاریگەر و ھەستیاری دژوار کەوتبوو، بۆیە نەتوانراوە ژیانی رزگار بکرێت و ئێستا چاوەڕێی ھاتنەوەی تەرمی دژوار دەکەن لە سلێمانیەوە".

ئەوەشی خستەڕوو: "دوو لەو کەسانەی لە دژواریان داوە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کرابوون، بەڵام ئێستا یەکێکیان بە کەفالەت ئازاد کراوە".


K٢٤

 

 

 





ئەم هەواڵە 4612جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad