English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عادل عەبدولمەھدی: ٢٥٠ چەکداری داعش رادەستی عێراق کراون
2019-02-27 [10:51 AM]

ZNA-هه‌ولێر


سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەێنێ، ٢٥٠ چەکداری داعش رادەستی عێراق کراون و لە بەندیخانەیەکەی گونجاویشدا بەند دەکرێن.

عادل عەبدولمەھدی لە میانەی کۆنگرەی رۆژنامەی ھەفتانەی خۆیدا گوتی: ٢٥٠ چەکداری داعش رادەستی عێراق کراون.

روونیشیکردەوە کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆو لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە ئەو چەکدارانە دەخرێنە بەندیخانەیەکی گونجاو, لەوێ بەند دەکرێن.
سەبارەت بەخێزانەکانیش گوتی: خێزانەکان بەسەر دوو گرووپ دابەشکراون، بەشێکیان لەلایەن داعشەوە گەمارۆدرابوون، بەشکێشیان لەگەڵ داعش رۆیشتوون، ھەر خێزانێک بە گوێرەی بارودۆخەکەی مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.
گوتیشی: پێشوازی لەو چەکدارە داعشە بیانیانە ناکەین ،کە لەلایەن وڵاتانەوە رەتکراونەتەوە.





ئەم هەواڵە 8464جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad