English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاندێکی پارتی بە سەرۆکایەتیی هۆشیار زێباری دەچێتە بەغدا
2019-02-27 [10:57 AM]

ZNA-هه‌ولێر


شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی ھۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی، لە بەغدای پایتەختی عێراقە و بڕیارە بەشداری لە کۆبوونەوەیەکدا بکات.

د. مەیادە محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیاند: "دوای سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا، دەرفەتێکی باش و ئاسۆیەکی روون چاوەڕوانی کوردستان دەکات، بەغدا و ھەرێمیش دەیانەوێت پەیوەندییەکانیان بگەیەننە ئاستێکی باش لە پەیوەندیی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری، بۆیە شاندی پارتی لە ئاستی باڵا وەک نوێنەر بەشداری لە کۆبوونەوەی نێوان سەرکردە باڵاکانی عێراق دەکات“.

جەختیشی کردەوە کە ھەر ئەمڕۆ، بڕیارە کۆبوونەوەیەک بە بەشداریی سەرۆکایەتییەکانی عێراق بەڕێوە بچێت.


باسنیوز





ئەم هەواڵە 9898جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad