English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی كه‌ركوك: پێكهێنانی ژووری هاوبەشى ئۆپەراسیۆن، دوو ئامانجی له‌ پشته‌وه‌یه‌
2019-02-27 [01:44 AM]


 

کامەران کەرکوکى ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک، پێیوایە پێکهێنانى ژوورى هاوبەشى ئۆپەراسیۆنى کەرکوک بەبریارى سەرۆک وەزیرانى عێراق دوو ئامانجى لەپشتەوەیە.

 

كه‌ركوكی رایگەیاند، ئامانجى یەکەم بۆ دەرهێنانى دۆسیەى ئەمنى یە لەدەستى پارێزگار، ئامانجى دووەمیش بۆ ئەوەیە گەر هەوڵى پێکهێنانى ژوورى ئۆپەراسیۆن درا لەلایەن ئەمەریکیەکانەوە، عێراق خۆى سەرپەرشتى ژوورەکە بکات.

 

له‌لایه‌كی دیكه‌، عەلى حسێنی وتەبێژى میحوەرى باکورى عێراقى حەشدى شەعبى، هۆکارى بەشدارى پێنەکردنى پێشمەرگەى لەژوورى ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکەى کەرکوکدا بۆ ئەوە گێرایەوە کە ئەو شارە لەدەرەوەى سنورى هەرێمە، وتى"پێشمەرگە ئەرکى پاراستنى سنورى هەرێمە، نەک ناو کەرکوک."

 

پێشتر رێبوار تەها، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە کوتلەى یەکێتى نیشتیمانى، ئاشکرایکرد بەفەرمى داوایان لە عێراق کردووە، کورد نوێنەرى لەژوورى هاوبەشى ئۆپەراسیۆنەکانى کەرکوکدا هەبێت.

 

نیگەرانى کورد دەگەرێتەوە بۆ بەشدارى پێنەکردنى پێشمەرگە لە ژوورى ئۆپەراسیۆنى کەرکوکدا، لەکاتێکدا هەریەکە لە وەزارەتەکانى ناوخۆ و بەرگرى عێراق و حەشدى شەعبى بەشدارن لەو ژوورەدا.

 

voa





ئەم هەواڵە 3457جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad