English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ده‌بێت له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا سەرجەم لیژنەكانی پەرلەمان پێك بهێنرێت
2019-02-27 [04:25 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سه‌باره‌ت بە هەڵبژاردنی لیژنەكانی دیكه‌ی پەرلەمانی كورستان، ئەرشەد لۆلانی، ئەندامی لیژنەی یاساییی پەرلەمانی كوردستان، رایگه‌یاند، بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، دەبێ لە ماوەی (25) ڕۆژ دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان سەرجەم لیژنەكانی پەرلەمان پێك بهێنرێن، كەوایە دەبێ لە (16) ڕۆژی داهاتوودا سەرجەم لیژنەكان پێك بهێنین، پەرلەمانیش بۆخۆی شوێنی یاسادانانە و ناكرێ یاسای تێدا پێشێل بكرێت، بۆیە لە وادەی دیاریكراودا لیژنەكان دەبێ هەڵبژێردرێن."

لۆلانی وتیشی، بە سیستمی (سانت لیگۆ) لیژنەكانی پەرلەمانی كوردستان دابەش دەكرێن، ئەم سیستمەش بە گوێرەی كورسییەكانی پەرلەمان ئەندامان بۆ لیژنەكان دیاری دەكات، جیا لەوەش، ڕێككەوتنی فراكسیۆنەكان هەیە بۆ دابەشكردنی ئەندامانی لیژنەكان."

روونیشی كرده‌وه‌، دەبێ هەرچی زووترە لیژنەكانی پەرلەمانی كوردستان پێك بهێندرێن، ئاخر هەر یاسا و پرسێك پێوەستە بە لیژنەی تایبەت بە بابەتەكەی خۆی و بەدواداچوونی بۆ دەكەن، كەوایە بۆ ئەوەی پەرلەمان كارا بێت و بتوانێت كارەكانی ڕاپەرێنێت، دەبێ بە زوویی لیژنەكان پێك بهێنین.

 

Kdp.info





ئەم هەواڵە 3544جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad