English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌م نه‌خۆشیانه‌ به‌نوستن چاره‌سه‌ر ده‌بێت
2019-02-28 [12:46 PM]

هەولێر _ ZNA



نوستن هه‌ندێكجار چارسه‌ری چه‌ند جۆرێك نه‌خۆشی ده‌كات چونكه‌ به‌رگری له‌ش له‌م دۆخانه‌دا به‌رز ده‌كاته‌وه‌، له‌م بابه‌ته‌وه‌ به‌و نه‌خۆشیانه‌ ئاشنا ده‌بیت كه‌ نوستن چاره‌سه‌ریان ده‌كات.

1- ئه‌نفلۆنزا:

له‌كاتی توشبونت به‌ نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزا ئه‌وه‌ باشتر وایه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك پشوو وه‌ربگریت و له‌جێگه‌كه‌ت بمێنیته‌وه‌ و بخه‌ویت چونكه‌ ماندووبوون له‌و كاته‌دا به‌رگری له‌ش لاواز ده‌كات و ئاستی هۆرمۆنی كۆرتیزۆل له‌ له‌شدا به‌رز ده‌كاته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ ژماره‌ی‌ خڕۆكه‌ سپیه‌كان و چاكبوونه‌وه‌ دوا ده‌خات.

2- سه‌رئێشه‌ی‌ توند:
ماندوبوونی زۆر ده‌بێته‌ هۆی سه‌رئێشه‌ی‌ توند، له‌م كاته‌دا نوستن باشترین چاره‌سه‌ر ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئازاره‌كه‌ و له‌گه‌ڵیدا كوپێك شیری گه‌رم یان شه‌ربه‌تی نه‌عنا یان یانسون بخۆره‌وه‌ و بخه‌وه‌ به‌ڵام پێویسته‌ 7 بۆ 8 كاتژمێر بنویت هه‌تا ئازاری سه‌رت باش ببێته‌وه‌.

3-ئازاری پشت و شان و مل:
له‌كاتی هه‌ستكردن به‌م ئازاره‌ جه‌سته‌ پێویستی به‌ حه‌سانه‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئازاره‌كه‌ و په‌ستان له‌سه‌ر ئێسك و ماسولكه‌كان، ئه‌گه‌ر ئازاری پشتت هه‌بوو ئه‌وه‌ له‌سه‌ر پشت بكه‌وه‌ و ئه‌گه‌ر ده‌ست و قاچت ئازاری هه‌بوو ئه‌وه‌ له‌كاتی پاڵكه‌وتندا پشjیه‌ك بخه‌ره‌ ژێر ده‌ست یان قاچته‌وه‌.

4- ئازاری قاچ:
ئه‌گه‌ر بۆماوه‌یه‌كی زۆر په‌ستان له‌سه‌ر قاچه‌كان بێت ئه‌وه‌ ئازاری تیادا دروست ده‌بێت، هه‌ركات ئه‌م گرفته‌ت هه‌بوو به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر پێكانت ئاوسا بێت ئه‌وه‌ پاڵبكه‌وه‌ و پشتی بخه‌ره‌ ژێر قاچت، ئه‌مه‌ باشترین چاره‌سه‌ره‌.

5- نه‌خۆشی شه‌كره‌:
كه‌مخه‌وی هۆكاری زیاتر به‌رز بوونه‌وه‌ی‌ ئاستی شه‌كری خوێنه‌، پشوودان بۆ نه‌خۆشانی شه‌كره‌ زۆر پێویسته‌.

6- نه‌خۆشی په‌ستانی خوێن و دڵ:
په‌یوه‌ندیه‌كی ڕاسته‌وخۆ هه‌یه‌ له‌نێوان نه‌خۆشی دڵ و به‌رزی په‌ستانی خوێن و پشوودان، نوستن به‌ برشی پێویست شانه‌كانی له‌ش به‌هێز ده‌كات سووڕی خوێن چالاك ده‌كات و گه‌یشتنی خوێن بۆ ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانی له‌ش ئاسان ده‌كات.





ئەم هەواڵە 10666جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad