English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمڕۆ پارتی و یەكێتی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت كۆدەبنەوە
2019-03-02 [04:27 AM]

ZNA- هەولێر


بڕیارە ئەمڕۆ هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەشاری هەولێر لەبارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی کۆببنەوە.

میدیای فەرمی یەکێتی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەشاری هەولێر به ‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پێكهێنانی کابینەی نوێی هه‌رێمی کوردستان كۆدەبنه‌وه‌.

پێشتر کۆسرەت رەسووڵ عەلی، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی بە میدیای حزبەکەی راگەیاندبوو، هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لە هەولێر بە مەبەستی تەواوکردنی گفتوگۆکان لە بارەی پێکهێنانی کابینەی نوێ و پرسی دانانی پارێزگاری کەرکووك و پۆستی وەزیری داد کۆدەبنەوە.

ئەم کۆبوونەوەیە دوای سەردانی شاندێکی باڵای یەکێتی بۆ بەغدا دێت، کە مەبەست لێی داواکردنی پشکی یەکێتی بوو لە حکومەتەکەی عادل عەبدولمەھەدی.

 





ئەم هەواڵە 3757جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad