English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند رێگایەک بۆ چارەسەری ژانە سک
2019-03-02 [11:12 AM]

ZNA- ھەولێر 


  یەکێک لەو حالەتە تەندروستیانەی تووشی مرۆڤ دەبێت بریتیە لە ژانە سک ھەرچەندە ئەم حاڵەتە ھۆکاری زۆری ھەیە بەڵام دەکرێت بەم رێگایانە چارەسەری حاڵەتەکە بکەیت. 

•    دوور کەوتنەوە لە خواردنی خۆراکی رەق و لە بری ئەوە وا باشترە خواردنی شل بخۆین وەک سوپ و ئاو و شەربەت و سوپی ئامادەکراو لە سەوزەوات . 
•    دانانی پەڕۆیەکی تەڕکراو بە ئاوی گەرم لەسەر شوێنی ژانەکە بۆ ئەوەی تەشونجاتەکە نەھێلێت . 
•    خواردنی دەرمانی تایبەت بە ژانە سک. 
•    دوور کەوتنەوە لە خواردنی سووکراوە و ئەو خۆراکانەی چەورییەکی زۆری تێدایە . 
•    دوور کەوتنەوە لە جگەرە کێشان بەتایبەتی ئەو کاتەی ژانە سکت ھەیە . 
•    دوور کەوتنەوە لە خواردنەوە کھولییەکان و ئەو خواردنەوانەی مادەی کافاینی تێدایە وەک قاوە و چای و نسکافە . 
•    دوور کەوتنەوە لەو خواردنانەی ترشی زیادی تێدایە وەک تەماتە، چونکە ژانەکە زیاتر دەکات . 
•    ھەوڵبدە ھەندێک راھێنانی وەرزشی ئەنجامبدەیت . 
•    ھەوڵبدە یەک کەوچک کاری لەناو ئاوی بکەیت و ئینجا بیخۆیتەوە . 
•    بەکارھێنانی و خواردنی ھەنگوینی سپی، چونکە پێغەمبەرمان (درودی خوای لەسەر بێت) تەئکیدی لەسەر ئەم جۆرە چارەسەرە کردووتەوە . 
•    خواردنەوەی کوپێک لە یانسۆنی گەرم . 
•    خواردنی بڕێک کەرەوەز بۆ ئەوەی غازاتی ناو لەشت لە ناو ببات و کرداری ھەرس رێک بخەیتەوە. 
•    بەکار ھێنانی زەجەبیل بۆ چارەسەری ژانە سک. 
•    خواردنی دەنکێک رەشکە لەگەڵ خواردن چونکە زۆر بەسوودە. 

یاسین ئەحمەد





ئەم هەواڵە 13090جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad