English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودەکانی ئاو خواردنەوە لە بەیانیاندا
2019-03-03 [10:29 AM]

هەولێر _ ZNA



 

ئەنجامی چەندین توێژینەوەی زانستیی ئەوەیان دەرخستووە، کە ئاوخواردنەوە لە بەیانیاندا و پاش لەخەوهەستان چەندین سوودی بۆ تەندروستیی مرۆڤ هەیە.

لە بابەتێکی تەندروستیی ماڵپەڕی"thehealthyfoodlife" ئاماژە بەوەکراوە، هێمنی و لەسەرخۆیی و جوانی پێستی ئافرەتانی ژاپۆن خواردنەوەی پەرداخێک ئاوە پاش لەخەوهەستان، ئەمەش لەو وڵاتە وەک نەریتێکی باو پەیڕەدەکرێت و شارەزایان ئەوەیان خستووەتەڕوو ئەو كولتووره گرنگیيەكى زۆرى هەيە و بەسوودە بۆ تەندروستىی جەسته.

خواردنەوەى ئاو بە گەدەی بەتاڵ و لەبەيانياندا سودێكى زۆرى هەيە بۆ لەناوبردنى بەكترياى زيانبەخش، ئەمەش لەلایەن زانایانەوە بەچەندین توێژینەوە سەلمێنراوە، وەک رێگایەکی ئاسان و گرنگ بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی (چاو، هەوكردنى گەدە، سكچوون، قەبزىی، ناڕێكى سوڕى مانگانە، نەخۆشيیەكانى منداڵدان، نەخۆشيیەكانى بۆرى هەواو تە نگەنەفەسى، خێرایی لێدانى دڵ، مايە سيرى، سەرئێشە، ڕشانەوە، نەخۆشيیەكانى بۆرى ميز، پەركەم، نەخۆشى شەكرە، نەخۆشيیەكانى گورچيلە).

پاش لەخەو هەستان و تەنانەت پێش ددان شۆردنیش، پێویستە بە چوار جار  ١٦٠ ملم (٤ پەرداخ)  ئاو بخورێتەوە، پاش ددان شۆردن نابێت تا ٤٥ خولەک هيچ جۆرە خواردن و خواردنەوەيەك بخورێتەوە.

پەیڕەوکردنی ئەو شێوازو رێگایانەی ئاوخواردنەوە، کاریگەریی باشی دەبێت لەسەر مرۆڤ لەهەموو تەمەنەکاندا، بەتایبەت بۆ ئەوانەی کە بەتەمەنن و هەست بە بێهێزی دەکەن، چونکە جەستە بەهێزدەکات و فشاری خوێن ناهێڵیت و رێژەی شەکر لەخوێندا رێکدەخات، دڵەکزێ و ترشەڵوکی گەدە ناهێڵێت، رێ لە بەدهەرسی دەگرێت و قژوپێست بەهێز دەکات.

ئاوخواردنەوە لە بەیانیاندا تەنها بۆ چارەسەری نەخۆشییەکان بەسوود نییە، بەڵکو زۆرێك لە خەڵكی بۆبەدەستهێنانى جوانى و بەگەنجی مانەوەی پێست پەیرەوی دەکەن.





ئەم هەواڵە 9772جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad