English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوا مۆڵەت بۆ رادەستکردنەوەی چەکی بێ مۆڵەت دیاری کرا
2019-03-03 [07:44 AM]

ZNA-هەولێر


وەزارەتی ناوخۆ تا شەش مانگ مۆڵەت دەداتە ئەو کەسانەی چەکی بێ مۆڵەتیان هەیە و دوای ئەوەش، هەر چەکێکی بێ مۆڵەت دەستی بەسەردا بگیردرێت، خاوەنەکەی رادەستی دادگا دەکرێت.

لە نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە، بە مەبەستی نەهێشتنی دیاردەی چەکداری، بە تایبەت چەکی قورس و مام ناوەند، وە هێشتنەوەی ئەو چەکانە لە دەست هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاریانداوە، بە داماڵینی گشت ئەو چەک و تەقەمەنییانە جگە لە دەمانچە و کڵاشینکۆف.

هەر لە نووسراوەکەدا کە ژمارە ٢٩٠٢ی کە واژووی کەریم شنگاری وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی پێوەیە، ئاماژەش بۆ ئەوە کراوە، دەست بەسەر ئەو چەکانەشدا دەگرن کە بێ مۆڵەتن و لە لایەن هاووڵاتییانەوە هەڵدەگیرێن، هاوکات رێککاری یاساییشیان لە بەرانبەردا دەگیرێتە بەر.

ئەوەش خراوەتە روو، کە لە سەرجەم پارێزگا و قەزا و ناحییەکاندا لە بنکەکانی پۆلیس و ئاسایش بنکەی کۆکردنەوەی ئەو چەکانەی دەستیان بەسەردا دەگیرێت، یا رادەست دەکەن، کۆدەکرێنەوە و لە لایەن لیژنەیەکی تایبەتمەندەوە جەرد دەکرێن و رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێن.

لە رێی ئەو نووسراوە فەرمییەی وەزارەتی ناوخۆوە، ئاگاداری سەرجەم ئەو هاووڵاتییانە دەکاتەوە، کە چەکی قورس و مام ناوەند، یا بێ مۆڵەتیان هەیە، لە بنکەکان تۆماری بکەن، بەو پێیەی تا شەش مانگ لە دوای دەرچوونی ئەم بڕیارەوە دراوەتە هاووڵاتیان، لە دوای کۆتایی هاتنی ماوەکەش، هەر چەکێک دەستی بەسەردا بگیرێت، خاوەنەکەیشی بە پێی یاسای چەک رەوانەی داگا دەکرێت.

 

 





ئەم هەواڵە 3988جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad