English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان ئیدانەی سەربڕینی کچانی ئێزدی لە باغۆز دەکات
2019-03-03 [11:48 AM]

ZNA- ھەولێر 




سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ بڵاویکردۆتەوە بەتوندی ئیدانەی سەربڕینی  ٥٠ کچ و ژنی کوردی ئێزدی لەلایەن تێرۆریستانی داعش لە باغۆزی سوریا دەکات .

ھەروەھا  داوا لە حکومەتی فیدرالیی عێراق و حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکات رێوشوێنی یاسایی و پێویست بگرنەبەر بۆ ھێنانەوەی تەرمی قوربانییەکان. 


 ئەمەش دەقی راگەیەندراوەکەیە:

رۆژبەڕۆژ رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بەرەو لاوازی و لەناوچوون دەچێت، ھاوکات لەگەڵ ئەمەشدا، رۆژانە پەردە لەسەر چەندین تاوانی نەگریسی ئەم رێکخراوە تیرۆریستییە دژ بەمرۆڤایەتییە ھەڵدەدرێتەوە، دوا تاوانیش ئاشکرابوونی کوشتنی ژمارەیەک ژن و کچی پاکیزەی کوردانی ئێزدییە لەشاری باغۆزی سوریا. بەپێی سەرچاوە سەربازی و میدیاییەکانی بەریتانیا داعش ٥٠ کچ و ژنی کوردی ئێزدیی بەشێوەیەکی دڕندانە سەربڕیوە. ئەم ھەواڵە جارێکی تر تاوانە کۆمەڵکوژییەکانی رێکخراوی  تیرۆریستیی داعشمان بیردەخاتەوە کە لەدژی کوردانی ئێزدی و سەرجەم ئاین و نەتەوە و پێکھاتە جیاوازەکان ئەنجامیاندا.
لەکاتێکدا بەناوی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان زۆر بەتوندی ئیدانەی ئەو تاوانە گەورەیەی تیرۆریستانی داعش دەکەین کە لەگوندی (باغۆز)ی سەربەپارێزگای دێرزوری سوریا دژی ژمارەیەک لەخوشکان و کچانی کوردی ئێزدی ئەنجامیانداوە، ھاوکات داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدرالیی عێراق و حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین بەداواداچوون و رێوشوێنی یاسایی و پێویست بگرنەبەر بۆ ھێنانەوەی تەرمی قوربانییەکان و بەدۆکیۆمێنتکردنی بەڵگەنامەکانی ئەم تاوانەو سەرجەم تاوانەکاتی تری رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بەتاوانی نێودەوڵەتی ناو دەبرێن وەکو تاوانەکانی جینۆساید و تاوانەکانی  دژ  بە مرۆڤایەتی  و تاوانەکانی  جەنگ . 


سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان 
٢٠١٩/٣/٣





ئەم هەواڵە 3463جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad