English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەركردنی ئەمەریكیەكان لەعێراق دەكرێتە پڕۆژە بریار لەئەنجوومەنی نوێنەرانى عێراق
2019-03-04 [05:32 AM]

ZNA – هەولێر


چه‌ند لایه‌نێك ره‌شنووسی پرۆژه‌ بڕیارێكیان بۆ ده‌ركردنی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و داخستنی بنكه‌ی سه‌ربازی "عه‌ین ئه‌سه‌د" له‌ رۆژئاوای عێراق ئاماده‌ كردووه‌‌.

رۆژنامه‌ی عوكازی سعوودی، له‌ ژماره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 4/3/2019 دا، له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی په‌رله‌مانییه‌وه‌ نوسیوویه‌تی "ئه‌و پرۆژه‌ بڕیاره‌ پاش كۆتاییهاتنی پشووی په‌رله‌مان، رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وه‌رزی نوێی یاساداناندا ده‌خرێته‌ به‌رده‌ستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان".

سه‌رچاوه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی رۆژنامه‌ی عوكاز ده‌ڵێت: "ئه‌و ھێزانه‌ی له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندان و له‌ ئێرانه‌وه‌ نزیكن له‌ پشت ئاماده‌كردنی ره‌شنووسی پرۆژه‌ بڕیاره‌كه‌وه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بیخه‌نه‌ ناو كارنامه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه‌، ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و كاره‌ش بكه‌ن په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان لایه‌نه‌كان هه‌یه‌ تا پاش پشووی په‌رله‌مان، ئه‌و بابه‌ته‌ بخرێته‌ خشته‌ی كاره‌كانه‌وه‌".

له‌ هه‌مان چوارچێوه‌دا، ستار جه‌بار ئه‌لعیتابی، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی سائیرون، ته‌ئكیدیكرده‌وه‌ كه‌ "ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق، به‌شێكه‌ له‌ پرۆژه‌ چاكسازییه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و پاڵپشتیكاری هاوپه‌یمانێتی سائیرون".

ئه‌لعیتابی له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گووتی: "هاوپه‌یمانی سائیرون، ئه‌و پرۆژه‌ چاكسازییه‌ی ئاماده‌یه‌ كه‌ موقته‌دا سه‌در بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات، گرنگترین چاكسازییه‌كانی ناو پرۆژه‌كه‌ش كه‌ له‌ رێگه‌ی دانیشتنه‌كانی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ كاری بۆ ده‌كه‌ین، ده‌نگدانه‌ له‌سه‌ر ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق".

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ عه‌باس یابر، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانێتی بنیات گوتوویه‌تی: "له‌ وه‌رزی دووه‌می یاسادانان له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، مشتومڕ و گفتوگۆی توند له‌سه‌ر بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و پرسی راده‌ستكردنه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش ده‌كرێت".

 





ئەم هەواڵە 6619جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad