English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مۆدریچ: تەنیا رۆناڵدۆ دەتوانێت جێگەی خۆی بگرێتەوە
2019-03-04 [11:02 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لوکا مۆدریچ، ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەڵێت، دۆڕانی دوو یاریی لەسەریەک بەرامبەر بارسێلۆنا وات لێدەکات ھەرگیز ھەست بە دڵنیایی نەکەت.

مۆدریچ لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکەی بەرامبەر ئەیاکس کە ئەمڕۆ ئەنجامدرا گوتی، ئێمە کاریگەریی دوو دۆڕانی بەرامبەر بارسێلۆنامان بەسەرەوە ماوە، بەڵام دەبێت ھەوڵبدەین ئەوەی کە روویداوە لەبیربکەین.

لوکا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی، یارییەکەی سبەی بەرامبەر یانەیەکی زۆر باشە، خاوەن یاریزانی گەنجە و ئامانجی ھەیە، یارییەکەی سبەی کلیلی ئەم وەرزەیە، دەمانەوێت بگەینە قۆناخی ھەشتی چامپیۆنزلیگ، ئەمەش شتێکی ئاسان نییە، بەڵام ئامادەین.

ئەستێرە کرواتییەکە لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەدا گوتیشی، ھەمیشە یارییەکانی چامپیۆنزلیگ گرنگن، یارییەکەی سبەی بۆ ئێمە زۆر یایبەتە بۆ ئەم وەرزە، یارییەکەی بەرامبەر ئەیاکس مەترسییە لەسەر ئێمە و نامانەوێت بدۆڕێین.

باشترین یاریزانی جیھان دەشڵێت، ریال مەدرید ھەرگیز نامرێت، ھەمیشە دەمانەوێت ژیان بگەڕێنینەوە و متمانەی تەواومان بەخۆمان ھەیە.

مۆدریچ دەربارەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و رۆیشتنی لە یانەکە دەڵێت، رۆناڵدۆ لە وەرزێکدا ٥٠ گۆڵ دەکات، جێگرتنەوەی ئەو یاریزانە بە یەک یاریزان شتێکی قورسە و ھیچ کریستیانۆ رۆناڵدۆییەکی دیکە لە جیھاندا نییە، مەگەر رۆناڵدۆ خۆی جێگەی خۆی بگرێتەوە.

ئەو ھاوڕێیەی ئەستێرەکەی مادێرا گوتیشی، دۆزینەوەی جێگرەوەیەک بۆ رۆناڵدۆ شتێکی مەحاڵە، بەڵام یانەکە دەیەوێت بۆ تۆمارکردنی گۆڵ سوود لە یاریزانی دیکە وەربگرێت، بەڵام ئەوەش ھێشتا ئاسان نییە.





ئەم هەواڵە 9589جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad