English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی له‌گه‌ڵ شاندێكی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان كۆبووه‌وه‌
2019-03-05 [10:48 AM]

ZNA- هەولێر


فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ میانی دیدارێكی له‌گه‌ڵ شاندێكی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان كه‌ له‌ به‌ڵێن عه‌بدوڵڵا و سه‌عد خالید، ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و شوان محه‌مه‌د و بێكه‌س قادر، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه‌ پێكهاتبوون، باسی له‌ ره‌وشی كوردستان و پرۆسه‌ی سیاسی و یه‌كریزیی ناو ماڵی كوردستان كرد.

له‌و دیداره‌دا هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئازاد به‌رواری و مه‌حمود محه‌مه‌د و جه‌عفه‌ر ئێمنكی و سه‌ڵاح ده‌لۆ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و عه‌لی حوسین به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردستانی و عێراقیی پارتی ئاماده‌ی بوون.

فازڵ میرانی وێڕای باسكردنی ره‌وشی ئێستای كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌، جه‌ختی له‌ یه‌كڕیزی و ته‌بایی نێو ماڵی كوردستانی و په‌یوه‌ندیی پارت و لایه‌نه‌كان كرد بۆ به‌ره‌وپێشچوونی زیاتری هه‌رێمی كوردستان و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای گه‌لی كوردستان .

هاوكات فازڵ میرانی رێككه‌وتننامه‌ی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستانی به‌ زه‌رووره‌ت و هه‌نگاوه‌ هه‌ره‌ باشه‌كان وه‌سف كرد .

له‌ لایه‌ن خۆشیییه‌وه‌ به‌ڵێن عه‌بدوڵڵا جه‌ختی له‌ به‌هێزی و په‌یوه‌ندیی قوڵی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان كرده‌وه‌ و ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی به‌رز هه‌ڵسه‌نگاند و هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له‌ سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد بۆ واژووكردنی رێككه‌وتنی چواری ئاداری دووهه‌زار و نۆزده‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان و هیوای خواست كه‌ سه‌رجه‌م پارته‌كان له‌ ئاستی به‌رپرسیاریه‌تیی قۆناغه‌كه‌دا بن و یه‌كڕیزییان پته‌وتر بكه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای گه‌لی كوردستان .





ئەم هەواڵە 2944جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad