English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یۆڤانتس گورزێکی دیکە ئاڕاستەی ریال مەدرید دەکات 
2019-03-05 [12:09 PM]

ZNA- ھەولێر 




یانەی یۆڤانتسی ئیتاڵی بەردەوامە لە ھەوڵەکان لە گرێبەست کردن لەگەڵ ئەستێرەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی توتو سپۆڕتی ئیتاڵی، لە ماوەی گواستنەوەی ھاوینە یانەی یۆڤانتس گرێبەست لەگەڵ یاریزان مارکۆ ئەسینسیۆ مۆر دەکات. 

لەھەواڵەکە ھاتووە، بەرپرسانی یانەی یۆڤانتس پەیوەندییان بە بریکاری کارەکانی ئەسینسیۆ کردووە بۆ ئەوەی بیگوازنەوە ریزەکانی خانمە پیرەکە. 


لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، ئەگەر ئەسینسیۆ بزانێت بۆ وەرزی داھاتووش ھەر لەسەر کورسی یەدەگ دەبێت ئەوا بە بۆندەکەی یانەی یۆڤانتس رازی دەبێت. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 10096جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad