English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خشته‌..ئه‌مڕۆ دوو یاری تر له‌ چامپیۆنزلیگ به‌ڕێوه‌ده‌چن
2019-03-06 [06:44 AM]

ZNA- ھەولێر


ئەمڕۆ چوارشەممە دوو یاری تری گەڕانەوەی قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەڕێوە دەچێت و ھەردوو یارییەکانیش لە کاتژمێر ١١:٠٠ بەڕێوەدەچن.

لە یەکەم یاری یانەی پاریس سانت جێرمان لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی مانچستەر یۆنایتد دەکات، لە یاری چوون یانە فەرەنسیەکە توانی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی سۆلشایەر بباتەوە، یانەی پاریس تا ڕادەیەیێکی زۆر لە قۆناغی داھاتوو نزیکە و ئەرکی ئاسان دەبێت.

لە دووەم یاریدا یانەی پۆرتوی پۆرتوگالی میوانداری یانەی ڕۆما دەکات، لە یاری چوونی نێوان ئەم دوو یانەیەدا، یانەی گۆرگەکانی پایتەخت بە ئەنجامی ٢ بە ١ یاریەکەیان بردەوە.





ئەم هەواڵە 10237جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad