English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عادل عەبدولمەهدی: پێویستە چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ کەرکووک بدۆزینەوە
2019-03-06 [10:31 AM]

ZNA-هه‌ولێر


عادل عەبدولمەھدی رایدەگەیێنێت، پێویستە چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان بدۆزنەوە و لەوبارەوەش ھەوڵی راستەقینە ھەیە.

عادل عەبدولمەھدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی ھەفتانەی خۆیدا لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەڤانان رایگەیاند "نە کەرکووک و ھیچ شوێنێکی دیکە، بەھیچ شێوەیەک نابێتە بابەتی دانووستاندن لەبارەی پێکھێنانی کابینەی وەزارییەوە، ئەمە دوورە لەو واقعەی کە ئێستا لە کەرکووک ھەیە" .

سەرۆکوەزیرانی عێراق  جەختی لەوەکردەوە، "پێویستە چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ کەرکووک بدۆزینەوە و ھەوڵی راستەقینەش ھەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەو بابەتە، لەگەڵ چارەسەرکردنی بابەتی ناوچە جێناکۆکەکان".

عادل عەبدولمەھدی ئاماژەی بەوەکرد، "پەیوەندی نێوان ھێزەکان بەگشتی پەیوەندییەکی باشە، ھەوڵدەدەین ئەو کەشە بقۆزینەوە بۆ ئەوەی ئەم بابەتە بە باشترین شێوە کە دەتوانین چارەسەر بکەین". 





ئەم هەواڵە 8767جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad