English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێک لە بەرژەوەندی قوتابیان دوو داواکاری ئاراستەی وەزیری پەروەردە دەکات
2019-03-06 [10:35 AM]

ZNA-هه‌ولێر


زێدان برادۆستی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، لە فراکسیۆنی پارتی، لە بەرژەوەندی قوتابیانی پۆلی ١٢، دوو داواکاری ئاراستەی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکات.

لە ناوەڕۆکی داواکارییەکەدا، ئاماژە بەوەدراوە، قوتابیان و خێزانەکانییان بە رەوشێکی سەختدا تێپەڕدەبن و ھەریەکێکیان گرفتی خۆیان ھەیە، بۆیە داواکارە وەزارەتی پەروەردە ھەندێک ئاسانکاری بۆ قوتابیانی پۆلی ١٢ بکات.

داواکاری یەکەمی ئەو پەرلەمانتارە بریتییە لە رێگەپێدان بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی وەزاری بەو قوتابییانەی کە لە چوار بابەت، واتا نیوەی بابەتەکانی پۆلی ١٢ کەوتوون.

داواکاری دووەمیش بریتییە لەوەی ھەر قوتابییەک لە دوو بابەت زیاتر کەوتبێت لە ساڵی رابردوودا، مافی ھەبێت تەنھا بابەتە کەوتووەکان بکاتەوە و رێگەی پێبدەن ئارەزوومەندانەبێت ئەگەر تاقیکردنەوە بکات یان نمرەی ساڵی رابردووی بۆ ھەژمار بکرێت.

دەقی داواکارییەکەی زێدان برادۆستی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان:

 





ئەم هەواڵە 3682جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad