English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەڵاحەدین دەمیرتاش داوایەک ئاڕاستەی سەرۆک بارزانی دەکات 
2019-03-06 [10:37 AM]

ZNA- ھەولێر 




سەڵاحەددین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشووی ھەدەپە لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ  ھەفتەنامەی باس داوا لە سەرۆک مەسعود بارزانی دەکات واز لە یەکێتیی نەتەوەیی کورد نەھێنێت، چونکە رزگاربوون لەو بەڵایانەی بەسەر کورددا دێت ھەموویان بەھۆی نەبوونی ئەو یەکێتیی نەتەوەییەیە کە سەرۆک بارزانی بۆ خۆی ھەوڵی زۆری بۆ داوە. 

ھەروەھا دەمیرتاش داوا لە خەڵکی ھەرێمی کوردستان دەکات بۆی نیگەران نەبن کە لە زیندانە، چونکە ئیدی ئەم سەدەیە سەدەی کوردە و بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی ھیچ ھێزێک ناتوانێت بەر بە کورد بگرێت. 
سەڵاحەددین دەمیرتاش کە زیاتر لە دوو ساڵە لە زیندانی ئێدیرنا لە تورکیا زیندانی کراوە و چەندین تۆمەتی دراوەتە پاڵ، لە درێژەی دیمانەکەیدا دەربارەی ئەوەی کە دوای ئەوەی خراوەتە زیندانەوە، لە لایەن سەرۆک مەسعود بارزانییەوە ھیچ پەیامێکی پێگەیشتووە؟
دەمیرتاش دەڵێت: "کاتێک سەرۆک بارزانی   ھاتە تورکیا و ھەروەھا کاتێک لیژنەیەکی ھەدەپە سەردانی ھەولێری کرد و چوونە لای بەڕێزیان، لە رێگەی ئەوانەوە سەلامی پڕ بایەخی ئەویان بۆ ھێنام و لەوە زیاتر ھیچ پەیامێکی تر لەنێوانماندا نەبووە، بەڵام ھەمیشە ھەستم کردووە کە بارزانی بەرامبەر بە من وەکو خۆشەویست و برا سەیری کردووم پێچەوانەکەشی ھەر وایە، منیش بەرامبەر بە بارزانی خۆشەویستی و رێز و حورمەتێکی بێ سنوورم ھەیە بۆی من لە زیندانەوە لە رێگەی ھەفتەنامەی (باس)ـەوە سەلامێکی گەرم بۆ بارزانی دەنێرم. 
کاتێک بارودۆخ زۆر بەرتەسک دەبێتەوە بۆ کورد لە ھەموو لایەکیشەوە پەلاماری کورد دەدرێت ئاگادارم، بەڵام ئەو پیلان و بەڵایەی بەسەر کورددا دێت کۆتایی پێھێنانی یەک رێگەیە، ئەویش دروستکردنی یەکێتیی نەتەوەیی کوردە. 
بەڕێزیان لەو رووەوە زۆر ھەوڵیان دا و زۆر پاڵپشتی ئەو پرسە بوون، بۆیە تکای لێ دەکەم وازی لێ نەھێنێت با رۆحی یەکێتیی نەتەوەیی کورد لەدەست نەچێت. داواکارم بارزانی ھەمیشە تەندروست باش بێت و سەرکەوتوو بێت.


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 5086جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad