English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەھامەتی رووی لە ریال مەدرید کردووە 
2019-03-06 [12:14 PM]

ZNA- ھەولێر 



دوای ئەوەی لە ماوەی یەک ھەفتە یانەی ریال مەدرید سێ یاری گرنگی دۆڕاند، لە ئێستاشدا یەکێک لە دیارترین ئەستێرەکانی یانەکەی لەدەستدا. 


بەپێی راگەیندراوێکی فەرمی یانەی ریال مەدرید کە لەپێگەی خۆیان بڵاوکراوتەوە تێیدا ھاتووە، ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ یاریزان ڤینیسیۆس جۆنیۆر ئەنجامدرا و لە پشکنینەکان دەرکەوت کە ئەم یاریزانە تووشی پچڕانی دەمارەکان بووە لە قاچی راستەی. 

لەلایەکی دیکەش رۆژنامەی مارکای ئیسپانی رایگەیاندووە، ڤینیسیۆس بەلایەنی کەم بۆ ماوەی دوو مانگ لە یاریکردن دوور دەکەوێتەوە . 

دوێنێ شەو یاریزان ڤینیسیۆس جۆنیۆر لە یاری یانەی ریال مەدرید و ئەجاکس ئەمستەردام لە قۆناغی ١٦ی چامپیۆنزلیگ بە ھۆی پێکانەوە لە خولەکی ٣٥ یاریگای جێھێشت و یارییەکەش بە ئەنجامێکی گەورە لەبەرژەوەندی یانەی ئەجاکس ئەمستەردام کۆتایی پێھات و یانەی ریال مەدرید ماڵئاوایی لە چامپیۆنزلیگ کرد. 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 9955جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad