English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ.. پۆرتۆ لە كاتی زیادكراو رۆمای له‌ چامپیۆنزلیگ دوورخسته‌وه‌
2019-03-07 [05:27 AM]

ZNA- ھەولێر



لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالی توانی لەکاتی زیادکراودا رۆما دووربخاتەوە.

لە یاریی گەڕانەوەدا یانەی پۆرتۆ میوانداریی رۆمای کرد، سەرەرای دۆڕانیشی لە یاریی رابردوودا بە ١-٢ توانیی خۆی بگەیێنێتە قۆناخی داھاتوو، دوای ئەوەی یارییەکە بە ٣-١ بردەوە.


لە گێمی یەکەمی یاریەکە ھەردو یانە بە گۆلیک بۆ ھەردوولا یەکسانبوون، گۆڵی پۆرتۆ تیکوینھۆ لە خولەکی  ٢٦ تۆماری کردو گۆڵی یەکسانبوونەوەی رۆماش دی رۆسی لە خولەکی ٣٧ تۆماری کردەوە.

لە گێمی دووەمی یاریەکە پۆرتۆ توانی لە ڕێگەی موسا ماریگا لە خولەکی ٥٢ گۆڵی دووەم و یەکسانبوونەوە تۆماربکات.

لە کاتی زیادکراویشدا لە گێمی یەکەم ھیچ گۆڵێک تۆمارنەکرا، بەڵام بەرلە کۆتاییھاتنی گێمی دووەمی کاتی زیادکراو ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ پۆرتۆ ھەژمارکرد و ئەلێکس تێیێس لە خولەکی ١١٧ گۆڵی سەرکەوتنی بۆ پۆرتۆ و گەیشتنیان بە قۆناخی داھاتووی پاڵەوانێتییەکە یەکلاییکردەوە.
 





ئەم هەواڵە 9928جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad