English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوای هێرشه‌كه‌ی داعش به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی حه‌شدی شه‌عبی گه‌یشته‌ كه‌ركوك
2019-03-07 [09:53 AM]

ZNA-هه‌ولێر


سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەمڕۆ پێنج شەممە رایگەیاندووە کە دوای ھێرشەکەی چەکدارانی داعش بۆ سەر لیوای ١٥ی حەشدی شەعبی، بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتی حەشدی شەعبی گەیشتۆتە شاری کەرکوک.

سەرچاوەکە بە سۆمەرییە نیوزی راگەیاندووە کە ئەمڕۆ ، بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتی حەشدی شەعبی گەیشتۆتە شاری کەرکوک و لێکۆڵینەوە لە رووداوی ھێرشکردنە سەر چەکدارانی لیوای ١٥ی حەشدی شەعبی دەکات.

سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەمەش کردووە کە دوای گەیشتنی بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتی حەشدی شەعبی بۆ کەرکوک، دەمودەست لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە پێک ھێنراوەو داواش لە ھاووڵاتیانی شارەکە کراوە، ھاوکاربن بۆ دۆزینەوەی شانە نووستووەکانی داعش.





ئەم هەواڵە 9025جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad