English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی حكومەتی ئوردن كرد
2019-03-07 [09:57 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ڕۆژی پێنجشەممە ٧ـی ٣ـی ٢٠١٩ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی حکوومەتی شانشینی ئوردن کرد کە پێکھاتبوو لە د. تارق ئەلحموری وەزیری پیشەسازی و بازرگانی و مەنتەسەر عەقلە باڵیۆزی ئوردن لە عێراق و ھەیسەم ئەبولفول کونسوڵی شانشینی ئۆردۆن لە ھەولێر و ژمارەیەک ڕاوێژکاری باڵیۆزخانەی ئۆردۆن لە عێراق.


لە دیدارەکەدا وەزیری پیشەسازی و بازرگانیی ئوردن سڵاوی شا عەبدوڵڵا پادشای ئۆردۆنی بە سەرۆک بارزانی گەیاند و وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییە مێژوویەکانی نێوان ھەردوولا جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و شانشینی ئۆردۆن کردەوە. ھەروەھا پێزانینیشی ھەبوو بۆ ئەو سەقامگیری و پێکەوەژیانەی لە کوردستاندا ھەیە و بە ھۆکاری پێشکەوتن و ئاییندەیەکی باشی لە قەڵەم دا.


لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی سوپاسی پادشای ئوردنی کرد و بە دۆست و برای خۆی زانی و ھەروەھا پێزانینی ھەبوو بۆ ھەڵوێستەکانی پادشای ئزردن لە بەرامبەر گەلی کوردستان.


ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ھەرێمی کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی ھزری توندڕۆیی و تیرۆر تاوتوێ کرا.


پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و شانشینی ئۆردۆن تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارە بوو.





ئەم هەواڵە 3067جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad