English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژەنه‌راڵێكی ئه‌مریكی: ڕێكخراوی داعش هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی به‌هێزه‌
2019-03-07 [10:11 AM]

ZNA-هه‌ولێر


کاندیدی سەرۆک ترامپ بۆ پۆستی نوێنەری ئەمەریکا لە سعودیە رایدەگەێنێ، ڕێکخراوی داعش ھێشتا ھەڕەشەیەکی بەھێزە.

بە پێی ھەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، جۆن ئەبی زەید ، جەنەڕاڵی خانەنشینکراو کاندیدی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ پۆستی نوێنەری ئەمەریکا لە سعودیە رایگەیاندووە، ڕێکخراوی داعش خەریکە لەناو دەچێت، بەڵام ھێشتا ھەڕەشەیەکی بەھێزە بۆ سەر ئەمەریکا و ھاوپەیمانەکانی.

ئەبی زەید جەختی لە گرنگی پەیوەندییەکانی نێوان ڕیاز و واشنتن کردەوە و لەھەمان کاتیشدا داوای کرد لێپێچینەوە لەو کەسانە بکرێت کە دەستیان ھەبووە لە کوژرانی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچیدا لە ناو کونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستەنبوڵ.

ئەبی زەید لە دانیشتنی پەسەند کردنیدا لەبەردەم ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکادا گوتی " بۆ ماوەیەکی درێژ، پێویستمان بە ھاوبەشییەکی بەھێز و پێگەیشتوو ھەیە لەگەڵ سعودیەدا."

گوتیشی " لە بەرژەوەندیی ئێمەیە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سعودیەدا بەھێز بێت."





ئەم هەواڵە 5641جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad