English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ يه‌كه‌مجار ئاڵاى كوردستان له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ى گه‌وره‌ترين شاره‌وانى له‌ كه‌نه‌دا هه‌ڵده‌درێت
2019-03-07 [10:21 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بڕیارە رۆژی ١٦ی ئەم مانگە، وەک وەڵامێک بۆ خیانەتی شازدەی ئۆکتۆبەر، لەسەر داوای ھاووڵاتییەکی کوردی کەرکووکی ئاڵای کوردستان لەسەر شارەوانی تۆرۆنتۆ لە کەنەدا ھەڵبدرێت.

رۆژی ١٦ی مارس، ھاوکات لەگەڵ ساڵیادی کیمیایبارانی ھەڵەبجە لە شاری تۆرۆنتۆ، ئاڵای کوردستان لەسەر باڵەخانەی شارەوانی ھەڵدەدرێت.

ئەو چالاکییە، بە ھەوڵ و کۆششی ھاووڵاتییەکی کوردی دانیشتووی کەنەدا، بە ناوی سەرتیپ کاکەیی، دەکرێت.

سەرتیپ کاکەیی، پێشتر سەرۆکی ماڵی کورد (کوردش ھاوس) بووە لە تۆرۆنتۆ. لە ئێستادا بە ھاوکاری و پشتیوانی ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی تۆرۆ‌نتۆ، (جیم کەرەجیانیس) رەزامەندی بۆ ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر باڵەخانەی شارەوانی شارەکەی وەرگرتووە.

سەرتیپ کاکەیی، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان٢٤، گوتی: ئەمە یەکەمجارە ئاڵای کوردستان لەسەر باڵەخانەیەکی حکومی کەنەدا ھەڵبدرێت و ماوەی یەک رۆژ دەخایەنێت.

گوتیشی: خۆم کوردی کەرکووکم. دەستپێشخەرییەکەم وەک وەڵامدانەوەیەکە بۆ داگرتنی ئاڵای کوردستان لە شاری کەرکووک، دوای خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧.

لەو بارەیەوە چەتۆ وانی، ئەندامی دەستەی بەڕێوبەری ماڵی کورد، رایگەیاند، ئەمە ھەنگاوێکی مێژووییە، پشتیوانێکی گرنگیشە بۆ کوردانی کەنەدا. ھەروەھا دەرفەتێکیشە بۆ زیاتر ناساندنی کێشەی کورد بە کەنەدییەکان و حکومەتی کەنەدا.

جیم کەرەجیانیس، ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی تۆرۆنتۆ، پێشتر ئەندامی پەرلەمانی کەنەدا بووە و یەکێکە لە داکۆکیکارانی کێشەی کورد لە کەنەدا.

کەرەجیانیس، بەردەوام لە چالاکییە کوردییەکان بەشداری دەکات و چەند جارێکیش سەردانی ھەرێمی کوردستانی کردووە. 

K٢٤

 

 





ئەم هەواڵە 5722جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad