English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیدان وه‌ڵامی ریال مه‌دریدی دایه‌وه‌
2019-03-07 [10:32 AM]

ZNA-هه‌ولێر


دەنگۆی گەڕانەوەی زەینەدین زیدان بۆ مەشقی یانەی ریال مەدرید سات دوای سات زیاتر دەبێت و سەرچاوە رۆژنامەوانییەکانیش لە ئیسپانیا، باس لە ھەڵوێست و وەڵامی زیدان دەکەن.

بە گوێرەی زانیارییە رۆژنامەوانییەکان، کارگێڕیی ریال مەدرید دەستەوارەیەکی پێشکەش بە زیدان کرتووە، کە پێکدێت لەوەی راھێنەرەکە تەواوی دەسەڵاتی دەبێت بۆ دروستکردنەوەی تیپی خەونەکانی ریال مەدرید بۆ وەرزی نوێ و بۆی ھەیە گرێبەست لەگەڵ ھەر یاریزانێک بکات، کە بیەوێت.

ئەو سەرچاوە رۆژنامەوانییانە ئاماژە بەوەدەکەن، کە زیدان وەڵامی یانەی ریال مەدریدی داوەتەوە و رایگەیاندووە، نایەوێت لە بڕیاری کۆتایی گەڕانەوە بۆ مەدرید پەلە بکات، بەڵکو داوای کردووە کاتێکی پێبدەن بۆ بیرکردنەوە، کە تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە چاوەڕێ بکەن.

ریال مەدرید دوای شکستەکانی لە کلاسیکۆ و دەرچوونی لە چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزە، بارودۆخی خراپە و جەماوەریش فشار لە کارگێڕیی یانەکە دەکەن گۆڕانکاریی بکات، تەنانەت بەشێک لە ھاندەران داوای دوورخستنەوەی سەرۆکی یانەکەش دەکەن.

 





ئەم هەواڵە 9928جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad