English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ بێ پاشەکەوت دەکرێت
2019-03-09 [07:18 AM]

ZNA-هەولێر


دوای ئەوەی دوێنێ هه‌ینى 8 ى 3 ى 2019 ،  نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری هەڵوەشانەوەی سیستەمی پاشەکەوتی مووچەی ڕاگەیاند، دووپاتی كردەوە كە لەو مانگەوە بێ پاشەکەوت، مووچە دابەش دەکرێت.

 سه‌فین دزه‌یی ووته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راگه‌یاند" مووچەی مانگی 12ی ساڵی 2018 بەبێ پاشەكەوت دابەش دەكرێت و پێدانی مووچە دواناکەوێت و لەسبه‌ى یەکشەممەوە دەستپێدەکات.

هەروەها ڕوونی کردەوه كە لە ڕێگەی وەزارەتی داراییەوە ڕێنمایی بۆ گەنجینەکان دێت، ئەوانیش ئاگاداری فەرمانگەکان دەکەنەوە بۆ هێنانی لیستی مووچەی مانگى 12 به‌بێ پاشەکەوت.

بەپێی سه‌رچاوه‌یه‌ك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری، سبەی یه‌كشه‌ممه‌ 10 ى 3 ى 2019 ، مووچه‌ى وەزارەتی پێشمەرگە موچەی بێ باشەکەوت دابه‌شده‌كرێت

راشیگه‌یاند  گەنجینەکان له‌ئێستادا  سەرقاڵی وردبینین بۆ لیستی مووچەی  وەزارەت و شوێنه‌كانى دیکە ئه‌وه‌شى خسته‌ ڕوو كه‌  بەشێک له‌ وەزارەت و شوێنه‌كان پێویستیان بە وردبینی دووبارە نیە چوونکە خۆیان بە بێ پاشەکەوت و بە پاشەکەوتەوە وردبینی لیستەکانیان ناردووە.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد وەزارەتی دارایی  و ئابووری لە هەوڵی ئەوەدایه‌  پێش هاتنی جەژنی نەورۆز مووچەی سەرجەم وەزارەت و شوێنه‌كان دابه‌شب كرێت.

سەرچاوە: Kt

 





ئەم هەواڵە 11647جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad