English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مینه‌ عومه‌ر: داعش له‌ سوریا به‌ سێ قۆناغ بە تەواوی لەناو دەچێت
2019-03-09 [10:49 AM]

ZNA - هه‌ولێر


هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک ڕایگەیاند، داعش لە سووریا لە سێ قۆناغدا بە تەواوی لەناو دەچێت، وتیشی، لەناوچوونی بوونی سەربازی داعش دواتر له‌ناوبردنی شانە نووستووەکانی داعش، سێیه‌م قۆناغیش له‌ناوبردنی فكری داعش.

ئەمینە عومەر هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک رایگه‌یاند، لەناوچوونی داعش لە سووریا دەبێت سێ قۆناغ تێپەڕێنێت. یەکەمیان لەناوبردنی ناوچە جوگرافیاییەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش و بوونی سەربازیی ئەو گرووپە. پاشان دۆزینەوەی شانە نووستووەکانی داعش و لەناو بردنیان کە ئەمەش پێویستی بە پشتگیریی هاوپەیمانان هەیە، چوونکە پێکهاتەی شانەی نووستووی داعش لە پێکهاتەی سەربازیی ئەم گرووپە تیرۆریستییە ئەستوور ترە.

باسی له‌وه‌ كرد، سێیه‌م قۆناغ دەبێت عەقڵییەتی داعش لەناو ببرێت کە ئەمەش پێویستی بە ڕاهێنان و پەروەردە هەیە لەم قۆناغەدا پێویستمان بە ڕێکخراوە مەدەنییەکانە کە بەرپرسیارێتیی ئاگادار کردنەوەی کۆمەڵگا بگرنە ئەستۆ.

ئەمینە عومەر وەبیری هێنایەوە لەناوبردنی داعش کاریگەریی زۆری دەبێت لەسەر چارەسەر کردنی قەیرانی سووریا و وتی: "لە ڕاستیدا چارەسەر کردنی قەیرانی سووریا بەسراوە بە لەناوبردنی بوونی سەربازیی داعشەوە، تا ئەو کاتەی داعش کۆتایی پێنەهێندرێت ناتواننین باس لە دەستپێکی پڕۆسەی سیاسی لە سووریا بکەین".

 

كوردپرێس





ئەم هەواڵە 5614جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad