English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چوار یانەی گەورە داوای زێدان دەکەن 
2019-03-09 [12:09 PM]

ZNA- ھەولێر 


 


زەینەدین زێدان راھێنەری پێشووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لەلایەن چوار یانەی گەورەی ئەوروپا داواکراوە بۆ ئەوەی لە وەرزی داھاتوو سەرپەرشتی یەکێکیان بکات. 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ، یانەکانی چێلسی ، ریال مەدرید ، یۆڤانتس و پاریس سانجێرمان دەیانەوێت بۆ وەرزی داھاتوو زێدان ببێتە راھێنەری تیپەکەیان. 

لەھەواڵەکە ھاتووە، بەھۆی ئەنجامە خراپەکانی ئەم وەرزەی یانەی ریال مەدرید فلۆرنتینۆی پێرێزی سەرۆکی یانەی شاھانە پەیوەندی بە زێدان کردووە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ببێتەوە راھێنەری یانەی شاھانە. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ھەریەکە لە یانەکانی چێلسی و یۆڤانتس و پاریس سانجێرمان دەیانەوێت بۆند لەگەڵ زێدان مۆربکەن بۆ ئەوەی بتوانن لەگەڵ ئەم راھێنەرە چامپیۆنزلیگ بەدەست بھێنن، لەھەمووشیان نزیکتر یانەی یۆڤانتسە چونکە زێدان پێشووتر یاریزانی ئەو یانەیە بووە و لە ئێستاشدا رۆنالدۆ لەو یانەیە یاری دەکات و پەیوەندییەکی بەتینی لەنێوانیان ھەیە. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 9649جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad