English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیانەکانی سرکەی سێو 
2019-03-09 [12:19 PM]

ZNA- ھەولێر 



رۆژانە خەڵک سرکەی سێو بۆ جۆرەھا کار بەکار دەھێنێت لەگەڵ ئەوەی سرکە چەند سوودێکی ھەیە بەڵام  ئەوەشمان لە یاد بچێت کە سرکەی زیانی خۆشی ھەیە بەتایبەتی ئەگەر بە نەشارەزایی بەکارھێندرا

 لەم بابەتە تیشک دەخەینە سەر گرنگترین زیانەکان سرکەی سێو : 

•    زۆر بەکارھێنانی سرکەی سێو دەبێتە ھۆی تووشبوون بە ھەستیاری پێست(حەساسیە) و سووربوونەوەی پێست. 
•    ئەگەر ھاتوو سرکەی سێو لەسەر پێست بەکارھێندرا ئەوە دەبێتە ھۆی گۆڕینی رەنگی پێستەکە و شوێنەکە بۆر دەبێت و وەک پەڵەیەکی لێ دێت و ھەندێک جاریش دەبێتە ھۆی شەقبوونی شوێنەکە و پەیدابونی چرچ و لۆچ. 
•    ھەندێک شتی ناراست ھەیە کە گوایە سرکەی سێو دەبێتە ھۆی لە ناوبردنی قینچکە (حب شباب)، ئەم قسانە راست نییە بەڵکو ھەندێک جار زیانی بۆ رووخساریش دەبێت . 
•    زۆر بەکارھێنانی سرکەی سێو دەبێتە ھۆی تووشبوون بە ئاوسانی قۆلۆن و ھەست کردن بە ئازارێکی زۆر. 
•    زۆر خواردنی سرکەی سێو دەبێتە ھۆی تووشبوون بە نەخۆشی بەواسیر.
•    سرکەی سێو کاریگەری نەرێنی ھەیە لەسەر گەدە و ھەندێک جار برینیش لەگەدە پەیدا دەکات. 
•    لایەنێکی دیکەی نەرێنی بەکارھێنانی سرکەی سێو بریتیە لە برینداربوونی ریخۆلەکان. 
•    سرکەی سێو زیان بە ددانەکان دەگەینێت و بەتایبەتی چینی مینای ددان و بەمەش رێخۆشکەر دەبێت بۆ کلۆربوونی ددانەکان. 
•    زۆر بەکارھێنانی سرکەی سێو دەبێتە ھۆی تووشبوون بە نەخۆشییەکان پێست و گۆڕینی رەنگی پێستەکە. 
•    سرکەی سێو کاریگەری خراپی لەسەر ئێسک ھەیە و زۆر بەکارھێنانی دەبێتە ھۆی لاوازبوونی ئێسکەکان. 
•    سرکەی سێو کاریگەری نەرێنی لەسەر دەم ھەیە . 
•    دەبێتە ھۆی برینداربوونی قورگ و بەتایبەتی لەلای منداڵان ئەگەر بەکاریان ھێنا.


یاسین ئەحمەد 





ئەم هەواڵە 6769جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad