English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەحاڵ بوو،بەڵام تێپەڕێ
2019-03-09 [12:58 PM]

نووسینی: ڕێبین نەوزاد


گەرچی ھەڵەیەکی گەورەبوو کاتێک لەبوونی پارەدا گەورە و بچوکی خەڵکی ھەرێمی کوردستان کران بەمووچەخۆر،بەڵام دووژمنانیش ئەوەیان لێ کردین بەخاڵی لاواز و ویستیان لەڕێی داڕووخانی ئابووریەوە ئەوەی ھەمانە لەدەستی بدەین یان لانی کەم تەسلیمی ئەوانی بکەین.لەکاتێکدا دەرچوون لەو دۆخە مەحاڵ بوو.کەچی دواجار سەرۆک وەزیران خەڵکی کوردستانی لەو گێژاو ڕزگار کرد و گەیاندنیە کەنارێکی ئارام.
کاتێک نێچیرڤان بارزانی دەستبەرکاردەبێت وەکوو سەرۆکی حوکمەت،حوکمەتی ھەرێم لەدۆخێکی زۆر سەختدا دەبێ لە لایەک یەک ملیۆن و ھەشت سەد ھەزار ئاوارە ڕوویان لەھەرێمی کوردستان کردبوو،لەلایەکی دیکە بەدرێژایی ھەزار و پەنجا کیلۆمەتر گەورەترین دەوڵەتی تیرۆرستی بوو بە دراوسێی ھەرێمی کوردستان،بەغداش بەڕێنمایی چەند کوردێک بودجەی کوردستانی بڕی،کەچی لەوکاتە ھەستیارەدا کە حزبەکان بەدوای بیانوو دەگەڕان بۆ کشانەوە لەحوکمەت،بگرە ئەوەندە بێ ئینساف بوون ھەوڵی زیاتر تێکدانی باروودۆخیان دەدا،کەچی نێچیرڤان بارزانی زۆر بوێرانە و بێ ئەوەی قسەی موزایەدەچیان کاری تێ بکات ھەرێمی کوردستانی لەھەس ھێنان پاراست و شانی دایە بەر قەیرانی دارایی.
توانی لەو ماوەیەدا نەوتی کوردستان بگەیەنێتە بەندەری جەیھان و کەیسی دادگاش لە حوکمەتی عێراقی بباتەوە،ئەگەر چی نرخی نەوت بەتەواوی دابەزی لەبازاڕەکان وە ئەو بڕە پارەیەی دەست حوکمەتی ھەرێم دەکەوت زۆر کەمتر بوو لەو بڕەی بۆ مووچەی مانگێک پێویستە،بەڵام دەکرێ بپرسین ئەگەر ئەو نیو مووچەیە نەبوایە چ دەبوو؟
بێ شێک ئێستا ھەرێمی کوردستان بەتەواوی ملکەچی داوکاریەکانی بەغدا دەبوو،ڕیفراندۆمیشی پێ نەدەکرا و ھیچ کارتێکی نەدەبوو بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حوکمەتی عێراقیدا.ھەندێ جار ئەگەرژەھرێک نەتکوژێت لەوانەیە زۆر بەھێزترت بکا،ئەگەر چی قەیرانی دارایی نەیتوانی ھەرێمی کوردستان بخات بۆیە بەھێزتری کرد،ئەو ناڕێکیە ئیداریەی لەدامەزراندنو مووچە خۆراندا ھەبوو ئەمڕۆ یان سبەی ھەر دەبوو کوردستان توشی قەیران بکات،بەڵام ئاخۆ کەس ئەتوانی شان بداتە ژێر باری قەیران؟
ھەرێمی کوردستان شانسێکی زۆر باشی ھەبوو کە لەوەھا دۆخێک کەسێکی وەکوو نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حومەتەکەی بوو.ئەگەر نا زۆر ئەستەم بوو ھەر سەرۆک وەزیرانێکی دیکە بتوانی ھەرێمی کوردستان لە لەناوچوون ببپارێزێت و ئەو قۆناغە،سەختە تێبپەڕێنێت.
دەکرێت لە پۆستی داھاتوویدا نێچیرڤان بارزانی بەھۆی ئەو عەقڵیەتە دیبلۆماسیەتەی ھەیەتی زامنی داھاتوووی شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان بێت لەگەڵ بەغدا و کار بۆ زیاتر جێگیرگردنی پێگەی ئابووری و سیاسی ھەرێمی کوردستان بکات لەسەر نەخشەی سیاسی و ئابووری جیھان،بێگومان ھەروەکوو چۆن توانی بەسەر قەیراندا تێبپەڕێت ئەو پێگەیەش دەکات بۆ سەرچاوەی ئارامی و خۆشگوزەرانی خەڵکی ھەرێمی کوردستان.





ئەم هەواڵە 4222جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad