English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکایەتی و فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبنەوە
2019-03-09 [01:16 AM]

ZNA- هه‌ولێر


سبەی یەکشەممە ١٠/٠٣/٢٠١٩ کاتژمێر ١٢:٠٠، سەرۆکایەتی و فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبنەوە.

ئایدن مەعرووف، سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بە کوردستان٢٤ی راگەیاند: "سبەی سەرۆکی فراکسیۆنەکان و سەرۆکایەتی پەرلەمان لە بارەی لیژنە ھەمیشییەکان کۆدەبنەوە".

گووتیشی: "کۆبوونەوەی سبەی دوا کۆبوونەوە دەبێت بۆ دیاریکردنی ئەندامانی لیژنەکان".

ئاماژەی بەوەشدا، لە کۆبوونەوەی داھاتووی پەرلەمان متمانە بە ئەندامانی لیژنەکان دەدرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان٢٤، لە کۆبوونەوەکەی سبەی پەرلەمان فراکسیۆنی یەکێتیش بەشدار دەبێت.
پێشتر لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان وەک یەکەم لیژنە ھەڵبژێردرا و سبەی یەکشەممەش بڕیار لەسەر میکانیزمی ھەڵبژاردنی لیژنەکانی دیکە دەدرێت.





ئەم هەواڵە 3466جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad