English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی، ئه‌مه‌ریكا هێزی زیاتر بۆ عێراق ده‌نێرێت
2019-03-09 [02:13 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ هه‌واڵێكی رۆژنامه‌وانی ئاشكرای كرد، هێزێكی زیاتری ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و عێراق ده‌چێت، ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ بۆ رووبه‌رووبه‌وونه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی بنێردرێت.

ماڵپه‌ڕی "دیبكا"ی ئیسرائیلی رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا هێزی سه‌ربازی زیاتر بۆ عێراق ده‌نێرێت، بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌رووی ئه‌و هێزانه‌ی ئێرانی بێته‌وه‌ كه‌ له‌ سه‌ر سنوری عێراق سوریا نزیكن.

ئه‌و راپۆرته‌ باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و هێزه‌ ئه‌مه‌ریكیانه‌ی له‌ ناوچه‌ی كه‌نداو و باشوری ئه‌وروپا هه‌ن‌، بۆ رووبه‌روویوونه‌وه‌ی ئه‌و هێز و چه‌كدارانه‌ی سه‌ر به‌ ئێرانن و له‌سه‌ر سنوری عێراق – سوریان، ئاماده‌ن به‌ره‌و عێراق بچن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا، ناردنی هێزی ئه‌مه‌ریكی، زۆرتركردنی هێزی ئه‌و وڵاته‌یه‌ له‌ عێراق ، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ ئه‌و گروپانه‌ی سه‌ر به‌ ئێرانن له‌ ژێر فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران قاسم سوله‌یمانی كارده‌كه‌ن رایانگه‌یاندبوو هێرش بۆ سه‌ر هێزه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كانی ناوچه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن‌.

راپۆرته‌كه‌ ئاشكراشی كرد، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكی مایك پۆمپیۆ، سه‌باره‌ت به‌ مه‌ترسی ئه‌و هێزانه‌ و پێشكه‌وتنی له‌سه‌ر خاكی عێراق، قسه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی وه‌زیران عادل عه‌بدولمه‌هدی كردوه‌.





ئەم هەواڵە 6334جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad